ناس کورد-
بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆی پارێزگاکانی هەرێم، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەراورد بە ڕۆژەکانی پێشوو، بۆ سبەینێش نزمبوونەوە بەردەوام دەبێت و دێتەوە خوار 40 پلەى سەدی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ هەینی، 21ی ئابی 2020، بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ سبەینێ ئاسمانی پارێزگاکانی هەرێم ساماڵ بۆ پەڵە هەور دەبێت، کەشوهەوای سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم پلەیەک بۆ دوو پلە دێتە خوارەوە و فێنک دەبێت.