گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوسیا وردەکاری ڤاکسینەکەى ڕادەستی تەندروستی جیهانی کرد.. ’’بۆچوونیان گۆڕاوە’’

2020.08.21 - 11:15
ڕوسیا وردەکاری ڤاکسینەکەى ڕادەستی تەندروستی جیهانی کرد.. ’’بۆچوونیان گۆڕاوە’’

ناس کورد-

كيريڵ ديميترييف، سەرۆكى سندوقى ڕوسى بۆ وەبەرهێنانى ڕاستەوخۆ ڕايگەياند، ڕێكخراوى تەندروستیی جيهانى بۆچوونى سەبارەت بە ڤاكسينەكەى ڕوسيا "سپۆتنيك-V" گۆڕدراوە و زانيارى تەواويان ڕادەستى ئەو ڕێكخراوە كردووە.

 

كيريڵ ديميترييف لە لێدوانێكى ڕۆژنامەوانيدا باسى لەوەكردووە، گۆڕانكارييەكى گەورەمان لە بۆچوونى ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى بینیوە، لەسەرەتاوە زانيارى تەواوى لەسەر ڤاكسينە ڕووسيەكە نەبوو بەڵام ئێستا زانياريیە فەرميیەكان نێردراون و هەڵسەنگاندنى بۆ دەكەن.

 

سەرۆكى سندوقى ڕوسى بۆ وەبەرهێنانى ڕاستەوخۆ ڕونيشيكردوەتەوە، هيچ ڕێگرييەك لەبەردەم لايەنەكانى ڕێكخستن لە وڵاتانى تر نابينێت بۆ ئەوەى ڕەزامەندى لەسەر ڤاكسينە ڕووسيەكە بدەن بەبێ ڕەزامەندى ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى.

 

ديميترييف جەختیشیکردەوە کە "لە سەرەتادا زۆرينەى دەوڵەتانى جيهان گرنگى خۆيان بە ڤاكسينە ڕووسيەكە پيشاندا، ئەوەش سەرەڕاى ئەو هەڵمەتە ڕاگەياندنەكەى دژى ئەنجامدرا."

 

پێشتر پەيمانگاى گامالی ڕوسى ڕێنماييەكانى تايبەت بە چۆنیەتى بەكارهێنانى ڤاكسينى "سپۆتنيك - V" بڵاوكردەوە كە لە ماوەى ڕابردوودا ڤلاديمێر پوتينى سەرۆكى ڕوسيا وەك يەكەم ڤاكسينى دژى كۆرۆنا لە جيهاندا ڕايگەياند.