ناس کورد-
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم چەند بڕیارێکی لەبارەی ڕێکار و دۆخی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەرکرد و دەسەڵاتی دا بە پارێزگا و ئیدارەکان بۆ ڕێگەدان بە هاتوچۆی نێوان پارێزگا و ئیدارەکان.
هەر بەپێی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ، ڕێگە بە شاندە دیبلۆماتکار و دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەدرێت هاتوچۆ بکەن لە نێوان پارێزگاکاندا.
هەروەها هۆڵەکان وەرزشکردن و مەلەوانگەکان و پەیمانگاکانی وتنەوەى خولی زمان و بەهێزکردن بە داخراوی دەمێننەوە.
هاوکات سەرجەم دەروازە سنورییەکانی هەرێم لەگەڵ وڵاتان بە داخراوی دەمێننەوە و تەنها بۆ کاری بازرگانی بەکاردەهێنرێن.
بەپێی بڕیارەکە، پرسە و سەرقەبران و ئاهەنگ و بۆنەکان قەدەغەیە.