گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تا ئێستا نهێنی ڕەنگی شینی دەمامکی پزیشکیت زانیوە؟

2020.08.21 - 09:57
App store icon Play store icon Play store icon
تا ئێستا نهێنی ڕەنگی شینی دەمامکی پزیشکیت زانیوە؟

ناس کورد-

لەگەڵ دەستپێكردنى شەپۆلى دووەمى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە سەرتاسەرى جيهاندا و ناخۆشی گەڕانەوە بۆ كەرەنتينە و قەدەغەى گشتى هاتووچۆ، زانايان ئامۆژگارى ئەوە دەكەن كە گرنگترين ڕێگەى خۆپاراستن لە پەتاكە بەستنى دەمامكە، بەڵام دەمامكى تەندروستى ڕەنگى شينە و نهێنى ئەو ڕەنگەش چييە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ميلين گوتييەی نوسەر لە ڕاپۆرتێكدا كە لە ڕۆژنامەى "لبيراسيۆن"ى فەرەنسى بڵاويكردووەتەوە دەڵێت، لەماوەى ڕابردوودا ئەو دەمامكەى كە لە ژوورى نەشتەرگەرييدا بەکاردەهێنرا بە ئاستێکی فراوان و لەناو خەڵکدا بۆ خۆپاراستن لە پەتاى كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە.

 

ئەوەش هاتووە، بەپێى زانياريەكانى پەيمانگاى نيشتمانى فەرەنسى بۆ لێكۆڵينەوە و سەلامەتى و خۆپاراستن لە ڕووداوەكانى كار و نەخۆشيە پيشەييەكان، ئەو دەمامكى نەشتەرگەرییە ڕێگە بڵاوبوونەوەى پرژەى دەمی ئەو كەسە دەگرێت كە دەيبەستێت، هەروەها لە پرژەى دەمى ئەو كەسانەش دەيپارێزێت كە دەريدەدەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناتپارێزێت لەو دڵۆپە زۆر بچوكانەى كە بە هەوادا بڵاودەبنەوە.

 

نوسەر ئەوەشى ڕوونكردووەتەوە، زۆرينەى دەمامكە پزيشكيەكان كە بۆ يەكجار بەكاردەهێنرێن ديوێكى شينە و ديوەكەى ترى سپى، ئەوەش واتاى ئەوەيە لە سێ چين دروست كراوە، چينى ناوەوە كە سپييە پلەيەكى بەرزى هەڵمژينى هەيە، چينى ناوەڕاست وەك پاڵاوتن كار دەكات، چينى دەرەوە كە شينە پلەى جياكەرەوەى بەپێى جۆرى دەمامكەكە جياوازە.

 

دەمامك چۆن دەبەسترێت؟

باسكاڵ جۆن پزیشکی دەرمانە و بەڕێوەبەرى هونەرى و زانستى كۆمپانياى ديداكتيك كە تايبەتە بە بوارى فرۆشتنى پێداويستى پزيشكى دەڵێت، ڕەنگى شين ڕێگەت پێدەدات كە چۆن دەمامكەكە ببەستيت و پێويستە ديوە شينەكە بەرەو دەرەوە بێت.

 

سەبارەت بەوەى كە بۆچى بە ڕەنگى شين دروستدەكرێت و بە ڕەنگەكانى تر نا باسكاڵ دەڵێت، ئەو بژاردەيە مەرج نييە، هيچ چينێكى ناچارى لەو بارەيەوە نييە، بەڵام دەركەوت هەموان پشت بەو ڕەنگە دەبەستن بەتايبەتى كە ڕەنگى خامە هاوردەكراوەكە بەو شێوەيەيە.

 

ئيدارەى گشتى تەندروستى دەڵێت، سەرەڕاى ئەو هۆكارانەش ڕەنگى ئەو دەمامكانە لەگەڵ ئەو جلەى لە ژوورى خۆگۆڕين دەپۆشرێن دەگۆنجێت كە ڕەنگى شين و سەوزە و لەو ڕەنگە هێمنەكانن لە ڕەنگەكانى تر زياتر.

 

نوسەرى ڕاپۆرتەكە جەختیکردووەتەوە کە "ئەوە ڕێگە ناگرێت لەوەى هاوردەكاران ڕەنگى تر بهێنن بۆ ئەوەى لە دروستكردنى دەمامكدا بەكاربهێنرێت، بۆ نمونە كۆمپانياى ميدلاين ڕەنگى كەمامە بە پەمەيى دروستدەكات."