گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

61 کارمەندی ئەمنی بریندار بوون’’

حکومەتی هەرێم لایەنگرانی پەکەکە و نەوەى نوێ تۆمەتبار دەکات بە ’’تێکدانی’’ خۆپیشاندانەکەى زاخۆ

2020.08.21 - 09:07
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم لایەنگرانی پەکەکە و نەوەى نوێ تۆمەتبار دەکات بە ’’تێکدانی’’ خۆپیشاندانەکەى زاخۆ

ناس كورد-

نوسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراوێکی لەبارەى ڕووداوەکانی شەوی چوارشەممەى زاخۆ ڕاگەیاند و لایەنگرانی پەکەکە و نەوەى نوێ تۆمەتبار دەکات بە "بەلاڕێدابردن و دروستکردنی ئاژاوە" لە خۆپیشاندانەکاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەکە لە ڕاگەیەنراوەکەیدا دەڵێت، ڕۆژی 19ی ئابی 2020، لە ئەنجامی خۆپیشاندانی نارەزایی شوفێرانی بارهەڵگرەکانی زاخۆ لە هاتنی شوفێری بارهەڵگرانی تورکیا بۆ هەرێمی کورستان، "چەند لایەنێکی سیاسی ناوخۆیی و دەرەکی بە مەرامی تێکدانی رەوشەکە و درووستکردنی پشێوی و نا ئارامی هەوڵیاندا ئاراستەی خۆپیشاندانەکە بگۆڕن لە ئەنجامدا پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان کە هەوڵی پاراستنی ئارامییان دەدا و خۆیشاندەران روویدا و لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە کارمەندانی پۆلیس و هاوڵاتیان بریندار بوون و چەند شوێنێکی گشتی و تایبەتی زیانی پێکەوت."

 

دەشڵێت، "لە بنەڕەتدا خۆپێشاندانەکە لەلایەن شوفێری بارهەڵگران بووە کە پێیانوابوو کردنەوەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل کە بۆ ماوەیەکە لەبەر رێکارەکانی کۆرۆنا وەستێنرابوو، دەبێتە هۆی ئەوەی بارهەڵگرانی شوفێرانی تورک کەلوپەل بگوازنەوە بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان ئەمەش زیان بە کارەکانیان دەگەیەنێت، بەڵام لایەنگیری پ.ک.ک و نەوەی نوێ و چەند لایەنێکی دیکە بەشدارییان لە خۆنیشاندانەکەدا کرد بە وتنەوەی دروشمەکانی پ.ک.ک ئاراستەی خۆپیشاندانەکەیان گۆڕی و تەقەیان لە هاووڵاتیان و هێزە ئەمنیەکان کرد و ئەنجامدانی کاری تێکدەرانە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە هاووڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان برینداربوون، ئەمە لە کاتێکدایە کە زۆر لەو کەسانەی بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکەدا کرد بوو خەڵکی شاری زاخۆ نەبوون."

 

ڕاشیگەیاند، "لە ئەنجامی تەقەکردن 61 لە کارمەندانی هێزە ئەمنیەکان و چوار هاووڵاتی سڤیڵ برینداربوون کە یەکێکیان منداڵ بوو، هەروەها 26 ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنیەکان و هاووڵاتیان و موڵکی تایبەتی و گشتی زەرەر و زیانیان پێکەوت." 

 

"هێزە ئەمنییەکان راستەوخۆ تەقەیان لە خۆپیشاندەران نەکردووە و رێگایان لە تێکدەران گرتووە دوای ئەوەی هەوڵی سووتاندنی موڵکی گشتی و تایبەتیان دا،" ڕاگەیەنراوەکە وا دەڵێت.

 

باسی لەوەشکردووە کە "لەلایەن هێزە ئەمنییەکان ١٨ کەس دەستگیر کراون کە چەکیان هەڵگرتبوو و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن. لە کاتێکدا کە خۆپیشاندانەکە بۆ داوا کردنی مافی شوفێری بارهەڵگرەکان بووە، بەڵام لە میانەی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە تەنیا ٤ لەو کەسانەی دەستگیر کرابوون شوفێر بوون. لە ئێستادا بارودۆخی زاخۆ ئارامە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن."