گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ ڤیدیۆی پێشوازیکردنی لە کازمی لە تویتەرەکەى خۆی بڵاوکردەوە

2020.08.21 - 08:52
ترەمپ ڤیدیۆی پێشوازیکردنی لە کازمی لە تویتەرەکەى خۆی بڵاوکردەوە

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ڤیدیۆی پێشوازیکردنی لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتەرەکەى خۆی بڵاوکردەوە.

 

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت کە ترەمپ لە دەرگای کۆشکی سپی ڕادەوەستێت و پێشوازی لە کازمی دەکات، پاشان دەچنە ژورەوە.

 

دواى كۆبونەوەکەش، ترەمپ و کازمی ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشیان دەرکرد و تێيدا تەئكيد كراوەتەوە، هەردوولا لە كارى هاوبەش بەردەوام دەبن بۆ لەناوبردنى داعش.  

  

لە ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکەدا هاتووە، هاوبەشى ستراتيژى نێوان ئەمريكا و عێراق لەسەر بنەماى خواستى هاوبەشى ئاسايش و گەشەسەندنە.  

  

ڕونيشكراوەتەوە، هێزەكانى هاوپەيمانى دژى ڕێكخراوى داعش و هێزە عێڕاقيەكان بەيەكەوە ڕێكخراوى داعشيان ڕووخاند، هەروەها لە كارى هاوبەش بەردەوام دەبين بۆ گرەنتيكردنى ئەوەى ڕێكخراوەكە نەتوانێت هەڕەشە لەسەر عێراق و وڵاتانى تريش دروست بكات.  

  

ڕاگەیەندراوەکە تەئكيدى لەوەشكردووە، دووبارە تەئكيد لە پابەندبوونمان دەكەينەوە بۆ بنيادنانى هێزى سەربازى عێڕاق و بەرپەرچدانەوەى هەڕەشەكان لەسەر بەرژەوەندييە هاوبەشەكانمان.  

  

هەر بەپێى هەمان بەياننامە، هاوكارى ئەمنى هەوڵەكانمان لەبوارى هاوكارى ئابورى و مرۆيى سياسى و ڕۆشنبيرى بەهێز دەكات.  

  

ئەوەش هاتووە، بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا تەئيكدى لە گرنگى كاركردن بەيەكەوە كردەوە بۆ بنيادنانى عێراقێكى پێشكەوتوو و سەقامگير كە هەلى كار و خزمەتگوزارى بۆ هاوڵاتيان دابين بكات و وەك هێزێكى سەقامگيرى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست كاربكات.