گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕووداوێكى گرنگ لە كۆشكى سپى.. ئەمريكا چۆن هاوكارى عێراق دەكات بۆ وەستان لەسەر پێى خۆى؟

2020.08.20 - 23:23
App store icon Play store icon Play store icon
ڕووداوێكى گرنگ لە كۆشكى سپى.. ئەمريكا چۆن هاوكارى عێراق دەكات بۆ وەستان لەسەر پێى خۆى؟

ناس کورد- 

ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا دەرفەتێكى باشى لەبەردەمدايە بۆ هاوكاريكردنى عێراق بۆ ئەوەى لەسەر پێى خۆى بوەستێت و لەژێر هەژمونى ئێران بێتە دەرەوە، ئەوەش لەرێگەى هاوكاريكردنى مستەفا كازمى، سەرۆك وەزيران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێگەى "زە هيڵ"ى ئەمريكى بڵاويكردوەتەوە، كۆبوونەوەى چاوەڕوانكراوى دۆناڵد ترامپ، سەرۆكى ولايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا و مستەفا كازمى، سەرۆك وەزيرانى عێراق "ڕووداوێكى ستراتيژى زۆر گرنگە"، لەساڵى 2003 ەوە تا ئێستا مستەفا كازمى باشترين سەرۆك وەزيرانى عێڕاق بووە بۆ ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا.

 

ڕونيشكراوەتەوە، كازمى زنجيرەيەك هەنگاوى گرتووەتەبەر كە هێمان بۆ ئەوەى ئامادەيە شەڕ دژى گەندەڵى و ميليشيا شيعەكانى سەربە ئێران بكات و دەستى كردووە بە بنيادنانى حكومەتێك كە بتوانێت داواكاريەكانى خۆپيشاندەران جێبەجێ بكات.

 

ئەوەى كازمى وتويەتى و پيشانيدانەوە لە كارەكانى سەرەتايدا هەموو شتێك دەكات كە لە توانايدايە و بە هەر شتێك لەبەردەستيدايە، بەڵام بەبێ هاوكارى زياترى واشنتۆن و كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى تواناى ئەوەى نابێت كارى زۆر بكات، چونكە كێشەكانى عێراق زۆرن.

 

ڕاپۆرتەكە باسى لەو هەنگاوانە كردووە كە پێويستە ئەمريكا بيگرێتەبەر بۆ هاوكاريكردنى كازمى و ڕونكراوەتەوە، دابينكردنى سەرچاوەى ڕاستەوخۆ بۆ پاڵپشتيكردنى بودجە، هەروەها هاوكارى درێژخايەن لەپێناو كەمكردنەوەى قەرزەكان، دڵنيايى بازرگانى و گرێبەستى كورت مەودا.

 

پێگەكە تەئكيديشى كردوەتەوە، ڕۆژێك لە ڕۆژان ئێران ئەو باڵانسەى بەدەستدەهێنێتەوە كە دواى كوشتنى قاسم سولەيمانى، فەرماندەى پێشووى فەيلەقى قودس لەدەستيدا، ئەگەر لەو قۆناغەشدا ڕووبەڕووى عێراقێكى بەهێز نەبێتەوە، واتاى ئەوەيە هەژمونى خۆى لە عێراقيش بەدەستدەهێنێتەوە.

 

"زە هيڵ" دەشڵێت، شكستى كازمى كە وەك پاڵێوراوى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا و شيعە ڕاستڕەوەكان سەيرى دەكرێت، دەبێتە هۆى ئەوەى كەسێكى زۆر خراپتر بچێتە دەسەڵات، لەوانەشە بە تەواوەتى لەژێر دەستى ئێراندا بێت.

 

مستەفا كازمى لە مانگى پێنجى ئەمساڵ پۆستى سەرۆكوەزيرانى عێراقى وەرگرت، ئەوەش دواى چەندين مانگ خۆپيشاندانى خوێناوى و ئاژاوە، ئەويش لە وڵاتێكدا كە چەندين دەيەيە بەهۆى سزاكان و شەڕ و گەندەڵى و ئاڵنگارييە ئابوريەكانەوە دەناڵێنێت.

 

لەئێستادا سەرۆكوەزيرانى عێراق بە سەرۆكايەتى شاندێكى باڵا لە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكايە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپیش کۆبووەوە، ئەوەش لە چوارچێوەى گفتوگۆى ستراتيژى نێوان هەردوولا تايبەت بە بەرەنگاربونەوەى تيرۆر و پرسی هێزەكانى ئەمريكا لە عێراق.