گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەیەک دادوەر و ئەندامی داواکاری گشتی لەبارەی بڕینی موچە هاتنەدەنگ

2020.08.20 - 22:52
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەیەک دادوەر و ئەندامی داواکاری گشتی لەبارەی بڕینی موچە هاتنەدەنگ

ناس کورد-

48 دادوەر و ئەندامی داواكاری گشتیی لە هەرێمی كوردستان، هەڵوێستی خۆیان لەسەر مووچە ڕاگەیاند و دەڵێن، بڕینی موچەی چین و توێژە جیاوازەکان و دادوەران لەژێر هەر بیانوویەکدا بێت نایاساییە و پێویستە بە زووترین کات کۆتایی پێبهێنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی ئابی 2020، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەو دادوەرانە ڕایانگەیاند: "بێ متمانەیی نێوان حكومەت و هاووڵاتییان گەشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار و هاووڵاتی متمانەی بەوە نیە كە حكومەت پارەی نیە، چونكە خودی بەرپرسەكانیان باس لە بوونی پارەی ژێر زەمینی و تاڵانی و قاچاخچێتی بەرپرسان لە مەرزەكان دەكەن."

 

ئاماژەیان بەوەشكردووە: " لە نزیكەوە ئاگادارین ئەم دۆخە ئابوورییە خەریكە كۆمەڵگەی كوردی لە لێواری داڕووخان نزیك بكاتەوە، ڕێژەی تاوانی دزی و بەرتیل و خۆكوشتن و كوشتن و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر و بەكارهێنانی بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە، توندوتیژی خێزانی، كێشەی تەڵاق و جیابوونەوە و كەمی پرۆسەی هاوسەرگیری و كۆچ بۆ هەندەران و نەمانی ئینتیمای نیشتیمانی و نەتەوەیی لای زۆرێك لەگەنجان و لاوان زەنگی ترسناكن".

 

ئەوەشیان خستووەتەڕوو: "بەپێویستی دەزانین لە بری بڕینی مووچەی فەرمانبەری ڕاستەقینە، چاكسازی لە بڕینی مووچەی هەزاران بندیوار و زیاد لە مووچەیەك، چاكسازی لە شەفافیەتی داهات بكرایە، چونكە تەواوی وەزارەتە مەدەنییەكان تەنیا پێویستیان بە ( 400 )ملیار دینارە بۆ پێدانی مووچەی تەواو بە هەردوو دەسەڵاتی دادوەری و یاسادانانیشەوە."

 

ئەو  دادوارەنا باسیان لەوەشكردووە: "پێمانوایە چاكسازی راستەقینە بەگەڕاندنەوەی شكۆ بۆ دامەزراوەكانی ئەنجوومەنی دادوەریی و داواكاریی گشتی و پەرلەمان و سەربەخۆبوونیان دەبێت، بەشێوەیەك بتوانن ڕۆڵی خۆیان لە جێبەجێكردنی یاساو چاودێری حكومەتدا ببینن."