گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەندراوی هاوبەشى كۆبوونەوەكەى مستەفا كازمى و دۆناڵد ترامپ

2020.08.20 - 22:28
ڕاگەیەندراوی هاوبەشى كۆبوونەوەكەى مستەفا كازمى و دۆناڵد ترامپ

ناس کورد- 

دواى كۆبونەوەى مستەفا كازمى، سەرۆك وەزيرانى عێڕاق و دۆناڵد ترامپ، سەرۆكى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا، ڕاگەیەندراوێكی هاوبەش دەركرا و تێيدا تەئكيد كراوەتەوە، هەردوولا لە كارى هاوبەش بەردەوام دەبن بۆ لەناوبردنى داعش.

 

لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشى كۆبونەوەكەى كازمى و ترامپدا هاتووە، هاوبەشى ستراتيژى نێوان ئەمريكا و عێراق لەسەر بنەماى خواستى هاوبەشى ئاسايش و گەشەسەندنە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، هێزەكانى هاوپەيمانى دژى ڕێكخراوى داعش و هێزە عێڕاقيەكان بەيەكەوە ڕێكخراوى داعشيان ڕووخاند، هەروەها لە كارى هاوبەش بەردەوام دەبين بۆ گرەنتيكردنى ئەوەى ڕێكخراوەكە نەتوانێت هەڕەشە لەسەر عێراق و وڵاتانى تريش دروست بكات.

 

ڕاگەیەندراوەکە تەئكيدى لەوەشكردووە، دووبارە تەئكيد لە پابەندبوونمان دەكەينەوە بۆ بنيادنانى هێزى سەربازى عێڕاق و بەرپەرچدانەوەى هەڕەشەكان لەسەر بەرژەوەندييە هاوبەشەكانمان.

 

هەر بەپێى هەمان بەياننامە، هاوكارى ئەمنى هەوڵەكانمان لەبوارى هاوكارى ئابورى و مرۆيى سياسى و ڕۆشنبيرى بەهێز دەكات.

 

ئەوەش هاتووە، بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا تەئيكدى لە گرنگى كاركردن بەيەكەوە كردەوە بۆ بنيادنانى عێراقێكى پێشكەوتوو و سەقامگير كە هەلى كار و خزمەتگوزارى بۆ هاوڵاتيان دابين بكات و وەك هێزێكى سەقامگيرى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست كاربكات.