ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی، ئاماری ڕۆژانەی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەئێستادا 194 توشبوو لە نەخۆشخانەن و لەو ژمارەیەش 31 توشبوویان لەژووری چاودێری چڕدان.
بەگوێرەی خشتەیەکی تەندروستیی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی ئابی 2020، 43 توشبووی کۆرۆنا لەنەخۆشخانە داخڵ کراون و 31 توشبووش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا 194 توشبوو لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنادان و لەو ژمارەیەش 181 توشبوویان ئۆکسجینیان بۆ دانراوە و هەروەها 31 توشبوویان تەندروستییان ناجێگیرە و لەژووری چاودێری چڕدان.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێنج توشبووی ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە.