گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كێ پشكى زۆرى بەركەوتووە و ئامانج لەم كارەى چييە؟

سەرۆکە دیکتاتۆرەکەی کۆرۆیای باکور دەسەڵاتەكانى دابەش دەكات

2020.08.20 - 21:02
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکە دیکتاتۆرەکەی کۆرۆیای باکور دەسەڵاتەكانى دابەش دەكات

ناس کورد- 

ئاژانسى هەواڵگرى كۆرياى باشور ئاشكرايكردوە، كيم جۆنگ ئون، سەركردەى كۆرياى باكور بەشێك لە دەسەڵاتەكانى داوە بە چەند كەسێكى نزيك لە خۆى و يەكێك لە وانەش "كيم يۆ جۆنگ"ى خوشكە بچوكەكەيەتى كە زۆرينە بەركەوتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى "يونهاب" بڵاويكردوەتەوە، ئاژانسى هەواڵگرى كۆرياى باشور لە دانيشتێكى داخراوى ئەنجومەنى نيشتمانى وڵاتەكەى ئاشكرايكردوە، ئێستا "كيم يۆ جۆنگ" جێگرى يەكەمى بەڕێوەبەرى ئيدارەى ليژنەى ناوەندى حزبى كرێكارانى فەرمانڕەوايە و كاروبارى دەوڵەت بەڕێوەدەبات بەشێوەيەكى سەرەكى.

 

ڕونيشكراوەتەوە، هەواڵگرى كۆرياى باشور ئەوەشى ئاشكرا كردووە "كيم جۆنگ ئون" هێشتا دەسەڵاتى تەواوى هەيە، بەڵام بەشێك لە دەسەڵاتەكانى داوە بە كەسانى تر، ئەوەش واتاى ئەوە نييە كە شوێنگەرەوەى بۆ خۆى ديارى كردووە.

 

بەپێى زانياريەكان، "كيم يۆ جۆنگ" پشكى شێرى لەو دەسەڵاتانە بەركەوتووە كە براكەى دابەشى كردووە، هەروەها "پاك بۆنگ جۆ" جێگرى سەرۆكى ليژنەى كاروبارى دەوڵەت و "كيم دۆك هۆن" سەرۆك وەزيرانى نوێ، دەسەڵاتى كۆنترۆڵكردنى كەرتى ئابورييان وەرگرتووە.

 

هەروەها "كيم يۆ جۆنگ"ى خوشكى ڕاسپێردراوە بۆ وەرگرتنى سياستەكانى تايبەت بە كۆرياى باشور و ولايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا و چەندين كاروبارى گشتى تر، هەروەها "شوى بو ئيڵ" بەڕێوەبەرى بەشى كاروبارى سەربازى حزبى كرێكارانى دەسەڵاتدارو "ڕي بيۆنگ شول" جێگرى سەرۆكى ليژنەى سەربازى ناوەندييش بەشێك لە دەسەڵاتەكانيان بەركەوتووە.

 

ئاژانسەكەى كۆرياى باشور ڕونيشيكردوەتەوە، ئەو گۆڕانكارييانە بۆ كەمكردنەوەى بەشێك لە پەستانەكانى سەر "كيم جۆنگ ئون"ە، هەروەها بۆ ئەوەيە ئەگەر شكستى هێنا لە سەركردايەتيكردنى وڵاتەكەى بە تەنها هەموو لۆمەكردنەكانى بەرنەكەوێت.