گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی باس لە گرەنتیکردنی موچەی ساڵی داهاتووی فەرمانبەران دەکەن

2020.08.20 - 20:33
App store icon Play store icon Play store icon
هاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی باس لە گرەنتیکردنی موچەی ساڵی داهاتووی فەرمانبەران دەکەن

ناس کورد-

بەئامادەبوونی ڕابەری تەریقەتی قادری كەسنەزانی، لاهور شێخ جەنگی و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە و هاوسەرۆکی یەکێتی جەختیکردەوە لەوەی،  چتیر موچە و بودجەی هەرێمی کوردستان ئاوێزانی کیشەو ململانێ سیاسیەکان نەکرێت و لە بودجەی ساڵی داهاتوو ئەو کێشەیە بەتەواوی چارەسەر بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند، لە شاری سلێمانی لاهور شێخ جەنگی پێشوازیكرد لە محەممەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە دیدارەکەدا شێخ نەهرۆ محەمەد کەسنەزانی ، ڕابەری تەریقەتی قادری كەسنەزانی و وەفدێكی یاوەری ئامادەی بوو.

 

ئاماژە بەوەشكراوە، لە دیدارەکەدا لاهور شێخ جەنگی جەختی لە پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوانی هەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە و گرتنەبەری رێگەی دیالۆگ و ژیرانەی دووپاتکردەوە بۆ رێککەوتنێکی گشتگیر و سەرتاسەریی لەپێناو چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەستور، بە جۆریک کە خێر و خۆشیی لێبکەوێتەوە و لەو رێگەیەشەوە ژیانێکی شایستە بۆ هەموان بێتە ئاراوە و ماف و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانیش دابینبکرێت.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکدا، لاهور شێخ جەنگی  داواشیکرد لە بودجەی ساڵی داهاتوودا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆڵی خۆی ببینێت  لە دابینکردن و دیاریکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو کیشەیە بە یەکجاریی چارەسەر بکرێت.

 

ئەوەش هاتووە، هاوسەرۆکی یەکێتی جەختیشیکردووەتەوە، چتیر موچە و بودجەی هەرێمی کوردستان ئاوێزانی کیشەو ململانێ سیاسیەکان نەکرێت، چونکە ئەوە مافێکی دەستوری خەڵکی کوردستانە و خەلکی کوردستان قوربانی و نەهامەتی زۆری چەشتوە لە پێناو ئەوەی بگات بە مافە ڕەواکانی خۆی، بۆیە چیتر رێگە نەدرێت بودجە و قوتی هەرێمی کوردستان بکرێنە قوربانی کێشمەکێشەمە سیاسییەکان.

 

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە ، لاهور شێخ جەنگی جەختیکردەوە لەسەر هەڵوێستی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان کە لەگەڵ ئەوەدان دۆخ و زەمینەیەکی لەبار و گونجاو برەخسێندرێت کە تیایدا هەموو هێزە سیاسیەکان بتوانن بەشداری لەو پرۆسە دیموکراسیە بکەن و هەڵبژاردنێکی پاک و دوور لە دەستوەردان بەرێوەبچێت و ببێتە مایەی بەهێزکردن کۆڵەکەکانی دیموکراسی لە وڵاتدا.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لای خۆیەوە  محەممەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، خۆشحاڵی خۆی دەربری  بە باشبونی تەندروستی و سەلامەتی لاهور شێخ جەنگی و تێپەراندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، هاوکات سوپاسی هەوڵە بەردەوام  و هەڵوێستە ژیر و مەنتیقیەکانی  کرد کە دەیانخاتەگەڕ لە پیناو رەخساندنی کەشێکی لەبار و ئیجابیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا .

 

ئەوەش هاتووە، هاوکات ڕابەری تەریقەتی قادری كەسنەزانی و وەفدە یاورەکەی  خۆشحاڵی خۆیان دەربری بە باشبونی باری تەندروستی و لاهور شێخ جەنگی و تیپەراندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هیوای لەشساغی و سەلامەتی بەردەوامیان بۆ خواست و رۆڵی بەریزیان بە گرنگ و پیویست زانی لە گۆرەپانی سیاسی هەرێم و عێراقدا .