ناس کورد-
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگەیاند، دوو باندی دزیکردنیان دەستگیرکردووە کە لە هەشت کەس پێکهاتوون و تۆمەتبارن بە دزینی بڕێکی زۆر پارە و زێڕ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر له راگه‌یه‌ندراوێکد ڕایگەیاند، ساڵێك پێش ئێستا له گه‌ڕه‌كى هه‌ولێرى نوێ بڕى (100.000) سه‌د هه‌زار دۆلارى ئه‌مه‌ریكی له ماڵى هاووڵاتییه‌ك دزرا بوو، دوای ساڵێك لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی ئه‌و دۆسیه‌یه، به فه‌رمانی دادوه‌ر توانرا چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكرێن و ئه‌و ده‌ستگیركراوانه له به‌رده‌م دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه دانیان به‌تاوانه‌كه‌یان داناوه و به‌پێى مادده‌ى (443) له یاسایى سزادان راگیراون.
هاوکات لە ڕاگەیەندراوێکی دیکەدا، ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاندووە، باندێکی دیكه‌ی چوار كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، كه چوار ساڵ پێش ئێستا له گه‌ڕه‌كی پێنجی حه‌سارۆكان دزیان له ماڵی هاووڵاتییه‌ك كردبوو و بڕی 22 ملیۆن دینار، 375 مسقاڵ زێڕ، چوار هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و سێ ده‌مانچه‌یان دزی بوو.
ئاسایشی هەولێر ڕونیشیکردووەتەوە، ئه‌و چوار كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراون به تۆمه‌تی ئه‌و تاوانه له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه دانیان به تاوانه‌كه‌یان ناوه و به گوێره‌ی مادده‌ى (443) له یاسایى سزادان راگیراون.