ناس کورد-
مستەفا كازمى، سەرۆك وەزيرانى عێراق گەيشتە كۆشكى سپى سەرۆكايەتى ئەمريكا و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكى ئەو وڵاتە كۆبوويەوە و ترامپ ڕايگەياند، ژمارەيەكى كەم سەربازمان لە عێراق هەيە بۆ هاوكارى ئەگەر ئێران هەر شتێك بكات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەكاتى كۆبونەوەى ترەمپ و كازمى، سەرۆكى ئەمريكا ڕايگەياند، وڵاتەكەى ژمارەيەك كەم سەربازى لە عێراق هەيە و لەوێ، بۆ هاوكارى ئەگەر ئێران هەر كارێكى نەخوازراو بكات، لەگەڵ سەرۆك وەزيرانى عێراق باسى بابەتە سەربازيەكان و گەشەپێدانى كەرتى نەوت دەكات و پەيوەنديەكان لەگەڵ عێراقدا باشن.
باسى لەوەشكرد، ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا لە چەندين پرۆسەى گەڕان بەدواى نەوتدا لە عێراق بەشدارى دەكات، چاوەڕێى ئەو ڕۆژە دەكەين كە عێراق چيتر پێويستى بە هێزەكانمان نەبێت و هاوكارى عێراق دەكەين بۆ ئەوەى بتوانێت بەرگرى لە خۆى بكات و ئێمەش بكشێينەوە.
سەرۆكى ئەمريكا باسى لەوەشكرد، بەغدا و هەولێر هاريكارييەكى باشيان بەيەكەوە كردووە لەشەڕى دژى ڕێكخراوى داعشدا و ئێمەش پشتگيرى ئەوەمان كرد.
لاى خۆشەيەوە مستەفا كازمى ئاماژەى بەوەدا، عێراق پێشەوازى لە كۆمپانياكان و وەبەرهێنەرانى ئەمريكى دەكات.
سەبارەت بە دەستوەردانەكانى توركياش لە خاكى عێراق وتى، دەستوەردانەكانى ئەنقەرە ڕەتدەكەينەوە و مايەى قبوڵ كردن نييە و ڕێگەى پێنادەين، هەروەها عێراق ڕێگە نادات ببێتە بنكەيەك بۆ دەستدرێژيكردنە سەر دەوڵەتانى دراوسێ.