گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا لە ڕەمەزاندا چۆن دەبێت، تا کەى باران دەبارێت؟

2019.04.23 - 17:05
کەشوهەوا لە ڕەمەزاندا چۆن دەبێت، تا کەى باران دەبارێت؟

ناس کورد - شەهرام عەزیز

بەپێی وتەی کەشناسی هەرێم، دۆخی کەشوهەوای ئێستای هەرێمی کوردستان بەپێی گەڕانەوە بۆ مێژووییەکان لە 70 ساڵی ڕابردوودا نمونەى نەبووە، دەشڵێت، بەشێوەیەکی زانستی تا سەرەتای مانگی پێنج ئەگەری بارانبارین هەیە.

ئەژی چەتۆ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، "هۆکاری گۆڕانکاری لە دۆخی کەشوهەوای هەرێمدا نازانین، بەڵام دۆخێکی سەیرە و بەپێی قسەى کەسە بەتەمەنەکان لە 70 ساڵی ڕابردوودا شتی وا ڕووینەداوە و ڕەنگە پێشتریش هەر ڕووینەدابێت".

.

وتیشی، بەشێوەیەکی زانستی و ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوودا ڕوویداوە، ئاساییە تا ناوەڕاستی مانگی ئایار باران ببارێت، بەڵام ئەوەی ئێستا ڕوودەدات لە دەرەوەی پێشبینییەکانە.

وتەبێژی کەشناسی هەرێم سەبارەت بە پلەکانی گەرمی لە مانگی ڕەمەزاندا، ئاماژەی بەوەکرد، بەشێوەی زانستی ناتوانرێت پێشبینی بۆ ئەوکاتە بکرێت، بەڵام بەگشتی ئەگەر دۆخی کەش و هەوا ئاسایی بێتەوە پێدەچێت لە مانگی پێنج تا مانگی شەش پلەکانی گەرمی لە نێوان 30 بۆ 40 پلە بێت و بەگشتی کەش و هەوایەکی خۆشی بێت.