گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

30 پياو لە تاوانەكەدا بەشدار بوون

تاوانێكى دەستدرێژیی بەكۆمەڵ بۆسەر منداڵێک ئيسرائيل دەهەژێنێت و سەرۆك وەزيرانيش دێنێتە سەرخەت

2020.08.20 - 16:57
تاوانێكى دەستدرێژیی بەكۆمەڵ بۆسەر منداڵێک ئيسرائيل دەهەژێنێت و سەرۆك وەزيرانيش دێنێتە سەرخەت

ناس کورد- 

تاوانێكى دەستدرێژیى ئيسرائيل دەهەژێنێت و 30 پياو دەستدرێژى بە كۆمەڵ دەكەنە سەر كچێكى 16 ساڵان و بنيامين ناتانياهۆ، سەرۆك وەزيرانى ئەو وڵاتەش داوا دەكات، تاوانباران رووبەڕووى دادگا بكرێنەوە.

 

ڕۆژنامەى "تايمز ئۆف ئيسرائيل" بڵاويكردوەتەوە، لە ناوچەى ئيلات لە هۆتێلێك، 30 پياو دەستدرێژى بە كۆمەڵيان كردووەتە سەر كچێكى 16 ساڵان و "سەرەيان بۆ گرتووە"، كچەكە مەست بووە و پياوەكانيش لە دەرەوەى ژوورى هۆتێلەكە بەسەرە چوونەتە ژوورەوە و هيچ كەسێكيش بە هاوارى كچەكەوە نەهاتووە.

 

لاى خۆيەوە بنيامين ناتانياهۆ، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل ئاماژەى بەوەداوە، ئەوە جێى سەرسوڕمانە و هيچ وشەيەك نييە وەسفى بكات، ئەوە تەنها تاوان دژى كچێك نييە، بەڵكو تاوانە دژى مرۆڤايەتى و پێويستە ئيدانە بكرێت و تاوانباران ڕووبەڕووى دادگا بكرێنەوە.

 

لەلايەكى ترەوە "بينى گانتس" سەرۆكى حزبى "شين سپى" لە تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر بڵاويكردوەتەوە: "لەو كاتەوەى گوێم لە ڕووداوەكە بووە هەوڵى ئەوە دەدەم تێبگەم، چۆن پياوێك لەگەڵ دەيان هاوڕێى لەبەردەم ژوورى كچێك كە ئاگاى لە خۆى نييە سەرە دەگرێت بۆ ئەوەى دەستدرێژى بكەنە سەرى، دەيەوێت بەم كارەى چى بسەلمێنێت."

 

ئەو كچە منداڵە ڕۆژى هەينى لە بنكەى پۆليس سكاڵاى تۆمار كردووە و ڕۆژى چوارشەممەش يەكێك لە تۆمەتباران دەستگيركراوە، ئەمڕۆ پێنجشەممەش تۆمەتبارێكى تر دەستگيركراوە و هێزەكانى پۆليس تەئكيديان كردووەتەوە كە چەندين كەسى تر دەستگير دەكرێن.

 

بەپێى ڕاپۆرتەكە، كچەكە لەگەڵ هاوڕێيەكى كوڕى چونەتە كۆمەڵگايەكى كات بەسەربردن و لەوێ چاويان بە چەندين هاوڕێى كوڕە هاوڕێكەى كەوتووە، دواى ئەوەى كە لە مەى خواردنەوە گەڕاونەتەوە لە ژوورەكەى خۆى دەستدرێژيان كردووەتەسەر.

 

ڕۆژنامەكە ئەوەى ئاشكراكردووە، لە هەر 10 كەيسێكى دەستدرێژى سێكسى لە ئيسرائيل نۆ کەیسيان لەلايەن دەسەڵاتدرانەوە دادەخرێن، بەبێ ئەوەى تۆمەت ئاراستەى كەس بكرێت، ئەوەش بەپێى ڕاپۆرتێكى ساڵانە كە ساڵى پێشوو بڵاوكراوەتەوە، هەروەها ساڵانە زيادبونێكى گەورە لەو ڕاپۆرتانە دەبينرێت كە تايبەتن بە دەستدرێژى سێكسى و بۆ دەسەڵاتداران بەرز دەكرێنەوە.

 

ئەوەش هاتووە، تەنها لە ساڵى 2018 پۆليس 6220  كەيسى دەستدرێژى سێكسى و گێچەڵى سێكسى كردووەتەوە، 1166 لەو كەيسانە گومان لەسەريان هەبووە.