ناس كورد-
لەڕاگەیەنراوێكدا كە ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 20ی ئابی 2020)، كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لەعێراق بڵاوى کردەوە نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لەزیادبونی حاڵەتەكانی هەوڵدان بۆ كوشتنی چالاكانی مەدەنیی كە بەتەنها لەم مانگەدا گەیشتووەتە 9 حاڵەت لەشارەكانی بەسڕە و زەیقار و میسان و ژمارەیەكیان لێ شەهید و بریندار بوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوى کۆمسیۆنەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، خاو و سستی دەزگا ئەمنیەكان لەڕۆڵە دەستورییەكانی خۆیاندا بۆ پاراستی گیانی هاووڵاتیان و چالاكان نیشانەی پرسیاری گەورەی لەبەردەمیاندا داناوە كە ئەركەكانیان بۆ پاراستی كۆمەڵگە جێبەجێ ناكەن و ئەوەش وای لێكردون ترسیان لەداڕوخانی ئاشتی كۆمەڵایەتی لەهەر چركەساتێكدا هەبێت.
كۆمسیۆنەكە جەختی لەسەر ئەوەش كردووەتەوە، ڕوداوی دووبارەبونەوەی حاڵەتەكانی كوشتن وای لێكردوون بەجدی ترەوە داوا لەفەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و وەزارەت و هێزە ئەمنیەكان بكەن كە بەرپرسیارێتی پاراستی ژیانی هاووڵاتیان دەكەوێتە ئەستۆ، هەروەها بۆ ئەوەی كاربكەن بۆ ئاشكراكردنی گروپە مافیاكان كە ئەو تاوانانە ئەنجامدەدەن و ترس و تۆقاندن بڵاودەكەنەوە.