گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامارى 24 کاتژمێرى کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمى کوردستان’ڕێژەى چاکبوونەوە سەدا 70ى تێپەڕاند’  

2020.08.20 - 15:00
ئامارى 24 کاتژمێرى کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمى کوردستان’ڕێژەى چاکبوونەوە سەدا 70ى تێپەڕاند’  

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى کۆرۆناى لە عێراق و هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە 23268 پشکنین لە سەرجەمى تاقیگە تایبەتمەندەکانى کۆرۆنا لە عێراق ئەنجام دراوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 2831 توشبووى کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە سەبارەت بە هەرێمى کوردستان 136 توشبوو لە شارى سلێمانى چاکبوونەتەوە و لە هەولێر 218 توشبوو چاکبوونەتەوە و لە کەرکوک 56 توشبوو چاکبوونەتەوە.

 

لەبارەى توشبووانى نوێش لە ماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا، لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، 3995 توشبووى نوێ تۆمارکراوە و سەبارەت بە هەرێمى کوردستان لە سلێمانى 159 توشبووى نوێ و لە هەولێر 181 توشبوو و لە دهۆک 143 توشبوو و لە کەرکوک 213 توشبووى نوێ، تۆمارکراوون.

 

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ژمارەى ئەو توشبووانە ئاشکرا کراوە کە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا گیانیان لەدەستداوە و بە گوێرەى راگەیەندراوەکە 87 گیانلەدەستدان بووە و سەبارەت بە هەرێمى کوردستان لە سلێمانى 8 گیانلەدەستدان و لە هەولێر 15 گیانلەدەستدان و لە دهۆک 1 گیانلەدەستدان و لە کەرکوک 8 گیانلەدەستدان بووە.

 

لە راگەیەندراوەکەشدا کۆى گشتى چاکبوون دیارى کراوە کە 137200 چاکبوونەوە بووە و ڕێژەى چاکبوونەوەش سەدا 71 بووە و هەروەها کۆى گشتى توشبوون 192797 بووە و کۆى گشتى ئەو توشبووانەشى کە گیانیانلەدەستداوە بریتى بووە لە 6208 گیانلەدەستدان.