گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى تەندروستى: لە 24 کاتژمێرى رابردوو زۆرترین پشکنین ئەنجام دراوە

2020.08.20 - 14:36
وەزیرى تەندروستى: لە 24 کاتژمێرى رابردوو زۆرترین پشکنین ئەنجام دراوە

ناس کورد-

وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا لە تاقیگەکانى هەرێمى کوردستان زۆرترین پشکنین ئەنجام دراوە و داواشى لە هاووڵاتیان کرد کە پابەندى ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و دەمامک و دەستکێش بەکاربهێنن.

 

لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لەشارى هەولێر کە پەیامنێرى ناس کورد ئامادەى بوو، د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاماژەى بەوە کرد " لە 24 کاتژمێرى رابردوو زیاتر لە پێنج هەزار پشکنین ئەنجامدراوە و 483 توشبووى نوێ تۆمارکراوە و 24 توشبووش گیانیان لەدەستداوە کە 15 گیانلەدەستدان لە هەولێر و 8 گیانلەدەستدان لە سلێمانى و 1 گیانلەدەستدان لەشارى دهۆک، بووە.

 

لەبارەى ئەو توشبووانەى کە لە کۆرۆناش چاکبوونەتەوە، وەزیرى تەندروستى رونیکردەوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 325 توشبوو لەشارەکانى هەرێمى کوردستان چاکبوونەتەوە.

 

لەبارەى ئامارە گشتییەکانى کۆرۆناش، وەزیرى تەندروستى رونیکردەوە، ژمارە تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 23 هەزار و 204 تووشبوو، کە بەهۆیەوە 849 کەس تاوەکو ئێستا بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە. هەروەها  13 هەزار و 324 کەس چاکبوونەتەوە.