گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مايكرۆسۆفت دواى 25 ساڵ كۆتايى بە ئينتەرنێت ئێكسپلۆرەر دەهێنێت

2020.08.20 - 11:18
App store icon Play store icon Play store icon
مايكرۆسۆفت دواى 25 ساڵ كۆتايى بە ئينتەرنێت ئێكسپلۆرەر دەهێنێت

ناس کورد- 

كۆمپانياى مايكرۆسۆفت ئاشكرايكرد، لە مانگ 8ى  ساڵى ئايندە ئينتەرنێت ئێكسپلۆرەر دەوەستێنێت، ئەوەش دواى 25 ساڵ لە كاركردنى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

مايكرۆسۆفت لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاويكردەوە، پاڵپشتى هونەرى براوسەرى ئينتەرنێت ئێکسپلۆرەر دەوەستێنێت ئەويش لە كۆتايى مانگى 11ى ئەمساڵ، بەڵام لەرێگەى ئەپليكەيشتى 365ەوە بەردەست دەبێت.

 

ئينتەرنێت ئێكسپلۆرەر لەساڵى 1995 دەستى بەكاركرد ئەوەش لە چوارچيێوەى ئۆپەرەيتين سيستمى "ويندۆزى 95"، بەڵام لە ئێستادا بەكارهێنەرانى لە 4% تێناپەڕێت لەكاتێكدا بەكارهێنەرانى "گۆگڵ كرۆم" كە كۆمپانياى گۆگڵ خاوەنييەتى 71% ە.

 

لوتكەى بەكارهێنانى  ئينتەرنێت ئێكسپلۆرەر لەساڵى 2002دا بوو كە 95%ى بەكارهێنەرانى ئينتەرنێت لە جيهاندا ئەو براوسەرەيان بەكاردەهێنا، كۆتا ڤێرژنيشى "ئێكسپلۆرەر 11" بوو كە لەساڵى 2013 دەركرا.

 

لەئێستادا كۆمپانياى مايكرۆسۆفت پشت بە براوسەرى "Edge" دەبەستێت، كە كۆمپانياكە لەبارەيەوە دەڵێت، "پردێكە لەنێوان ئەپليكەيشنە كۆنەكان و نوێكان".

 

كۆمپانياكە ئەو بەكارهێنەر و كۆمپانيايانە دڵنيا دەكاتەوە كە پێگەكانيان بەپێى ئينتەرنێت ئێكسپلۆرەر ديزاين كردووە كە دەتوانن براوسەرەكە بەكاربهێنن تا ئەو كاتەى پشتگيرى هونەرى ويندۆزى 10 دەوەستێنرێت.