گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەبەرهێنانى کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە عێراقدا بۆ کازمى و شاندەکەى ئاشکرا دەکرێت

2020.08.20 - 10:53
App store icon Play store icon Play store icon
وەبەرهێنانى کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە عێراقدا بۆ کازمى و شاندەکەى ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد-

بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كۆمپانیا ئەمریكییەكان دەیانەوێت لەمیانی سەردانەكەی كازمیدا بۆ كۆشكی سپی ڕێكکەوتنەكانی بواری وەبەرهێنان لەگەڵ عێراقدا  ئاشكرا بكرێن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەسەر زاری بەرپرسێكی باڵای ئەمریكاوە كە نەیویستوە ناوەكەی ئاشكرا بكرێت و بە تەلەفۆن لێدوانى بۆ ڕۆژنامەنووسان داوە ڕایگەیاندووە، ئەو نایەوێت دەسەڵاتەكانی دان برۆیلیت وەزیری وزەی ئەمریكا لەو كارەدا تێپەڕێنێت.

 

وتوشیەتی، بەشێوەیەكی بەرفراوان وەبەرهێنان بەدەستهێنراوە، ژمارەیەك لەكۆمپانیاكانی ئەمریكا رێكکەوتنی وەبەرهێنانیان بەدەستهێناوە، ئەوەش یەكێكە لە ئامانجە سەرەكییەكانی سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق كە بارودۆخی وەبەرهێنانی ئەمریكی لە وڵاتەكەیدا باشتر بكات.

 

پێشتریش ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژورناڵ بڵاوى كردەوە، كۆمپانیای شیفرۆنی بەناوبانگی ئەمریكی بەشێوەیەكی كاتی ڕێكکەوتنێك لەگەڵ عێراقدا بۆ پێشخستنی گەورەترین كێڵگەی نەوتی ئەو وڵاتە واژاو دەكات.

 

هەر بەگوێرەى ڕاپۆرتی ڕۆژنامەكە، بەرپرسانی ئەمریكا و عێراقیەكانیش دەیانەوێت بەرەوپێشچوونەكان لەبارەی تەواوكردنی ڕێكکەوتنەكان لەكەرتی گازی سروشتی و تەكنەلۆژیا و كارەبا لەگەڵ كۆمپانیای هانیویل ئەنتەرناشیۆناڵ و كۆمپانیای ژەنەراڵ ئەلكتریك و ستیلەر ئەنرژی ئاشكرا بكەن.