گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میكانیزمی (سناباك) چیە كە تڕەمپ هەڕەشەی بەكارهێنانی  لە دژی ئێران دەكات؟

2020.08.20 - 09:39
میكانیزمی (سناباك) چیە كە تڕەمپ هەڕەشەی بەكارهێنانی  لە دژی ئێران دەكات؟

ناس کورد- 

سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، فەرمانی بەوەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی کردووە بۆ ئەوەی بەئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕابگەیەنێت كە ئەمریكا میكانیزمی (سناباك)كە لەڕێكکەوتنە ئەتۆمیەكەدا هاتووە بۆ سەپاندنەوەی سزاكان بەسەر ئێراندا چالاک دەکاتەوە. 

 

دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لەمیانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەكۆشكی سپی ڕایگەیاند :"بە مایك پۆمپیو وەزیری دەرەوەم وتووە بەئەنجومەنی ئاسایش ڕابگەیەنێت كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سوورە لەسەر سەپاندنەوەی  سزا بەسەر ئێراندا". 



بەگوێرەى میكانیزمی (سناباك ) كە لەڕێكکەوتنە ئەتۆمیەكەدا کە لەساڵی 2015 لەنێوان ئێران و وڵاتانی خۆرئاوادا واژۆکرا، دەرفەت دراوەتە دووبارە سەپاندنەوەی هەموو سزاكان بەسەر ئێراندا گەر هاتوو وڵاتێكی بەشدار لەو ڕێكکەوتنەکە سكاڵا لەسەر ئێران بكات كە پێشێلكاری لەڕێكکەوتنە ئەتۆمیەكە كردووە.

 

لای خۆشیەوە مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و بەیانى نیویۆرک ئەو پەیامە بەئەنجومەنی ئاسایش ڕادەگەیەنێت.

 

تڕەمپ ڕەخنەی توندیشی لەو ڕێكکەوتنە گرت كە لەسەردەمی باراك ئۆباماى سەرۆکى پێشووى ئەمریکا کراوە و بەكارەساتیش ناوى برد وتیشى "ئەو ڕێكکەوتنە شكستی سیاسەتی دەرەوەیە بەهۆی ئەو بەرنامەیەی كە ئۆباما و جۆ بایدن پەیڕەوییان كردووە".

 

سەرۆكی ئەمریكا پێشبینی بردنەوەی خۆشی لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی كردو و وتیشی :" مانگی یەكەمی سەركەوتنم لەهەڵبژاردنەكان، ئێران دێت و بەپەلە داوا دەكات ڕێكکەوتنێكی نوێ بكرێت چونكە بارودۆخیان زۆر باش نیە".