گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەی دانیشتوانی عێراق نزیکبووەتەوە لە 44 ملیۆن کەس

کۆرۆنا ئەنجامدانى سەرژمێرى گشتى لە عێراق پەک دەخات 

2020.08.20 - 09:09
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرۆنا ئەنجامدانى سەرژمێرى گشتى لە عێراق پەک دەخات 

ناس کورد-

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی قەیرانی کۆرۆنا و تەنگژەی داراییەوە بڕیادراوە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی لەعێراق دوابخرێت، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لەوڵات پێویستی بە نزیکەی 48 ملیۆن دۆلارە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەبدول زەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند" تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەعێراق یەکێک لەهۆکارە سەرەکییەکانی دواخستنی  پڕۆسەى سەرژمێری گشتییە لە عێراق".

 

ئاماژەی بەوەش کرد "بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە عێراق پێویستمان بە زیاتر لە 150هەزار کەس هەیە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی مەیدانی داتاکان تۆمار بکەن کە ئەوەش دەبێتە هۆکاری دروستبوونی بەرکەوتن لەنێوان کارمەندانی سەرژمێرییەکە و هاووڵاتیان، بۆیە لەسەر پێشنیازی وەزارەتی تەندروستی پڕۆسەکەمان دواخست، چونکە مەترسی بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتاکەی لێدەکرێت".

 

هینداوی باسیلەوەشکرد "تەنگژەی دارایی و ئەو قەیرانە ئابورییەی کە ئێستا عێراق پێیدا گوزەر دەکات هۆکارێکی دیکەی دواخستنی پرۆسەکەیە، چونکە تێچووی سەرژمێرییەکە زیاتر لە 48 ملیۆن دۆلارە".

 

بەوتەى هینداوى، دواخستنی پرۆسەی سەرژمێری گشتی بەهیچ شێوەیەک کاریگەری نابێت بۆ سەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق کە بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

 

سەبارەت بە هەرێمى کوردستان بڕیارى دواخستنی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە کاتێکدایە کە ساڵی ڕابردوو هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی پرۆسەکە پێش کۆتایی ساڵی 2020 ئەوەش بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان بەتایبەتی چارەنووسی ناوچەکانی ماددەی 140.

 

بەگوێرەی داتا سەرەتاییەکانی وەزارەتی پلاندانان لە ئێستادا ژمارەی دانیشتوانی عێراق نزیکبووەتەوە لە 44 ملیۆن کەس، دواین سەرژمێریش کە لەعێراقدا ئەنجامدراوە لە ساڵی 1987ی سەدەی ڕابردوودا بووە.