گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیبراهیم خەلیل؛ دژ بە هاتنە ناوەوەى بارهەڵگرە تورکییەکان خۆپیشاندانێک ئەنجامدرا

2020.08.19 - 23:57
ئیبراهیم خەلیل؛ دژ بە هاتنە ناوەوەى بارهەڵگرە تورکییەکان خۆپیشاندانێک ئەنجامدرا

ناس کورد-

بەشێک لە هاووڵاتیانى شارى زاخۆ خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا دژ بە هاتنەوە ناوەوەى بارهەڵگرە تورکییەکان و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەوڵى بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران دەدرێت.

 

پەیامنێرى ناس کورد رایگەیاند، بەشێک لە هاووڵاتیانى شارى زاخۆ دژ بە هاتنە ناوەوەى بارهەڵگرە تورکییەکان خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و خۆپیشاندانەکە گەیشتە دەروازەى سنورى ئیبراهیم خەلیل.

 

پەیامنێرى ناس کورد رونیکردەوە بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران هێزێکى زۆرى ئەمنى ڕەوانەى دەروازەکە کرا و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەیەکى زۆر کراوە بەئامانجى دورخستنەوەى خۆپیشاندەران لە دەروازەکە.