گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان ڕونکردنەوە لەبارەى گەڕانەوەى پێشمەرگە بۆ کەرکوک دەدات 

2020.08.19 - 20:15
App store icon Play store icon Play store icon
ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان ڕونکردنەوە لەبارەى گەڕانەوەى پێشمەرگە بۆ کەرکوک دەدات 

ناس کورد- 

فەرماندەیى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانى عێراق ڕەتيدەكاتەوە، هێزەكانى پێشمەرگە گەڕابێتنەوە پارێزگاى كەركوك و جەختیش دەكاتەوە، هاريكارى لە بوارى دژە تيرۆر و ئاڵنکارییە ئەمنيەكان لەنێوان هەردولا هەيە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەو بارەيەوە ليوا تەحسين خەفاجى، وتەبێژى فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان ڕايگەياند، هێزەكانى پێشمەرگە نەگەڕاونەتەوە پارێزگاى كەركوك، ئەو پارێزگايە لەژێر كۆنترۆڵى تەواوى فەرماندەیى ئۆپراسیۆنەکەدایە.

 

باسى لەوەشكردوە، فەرماندەیى لەڕێگەى بارەگاى پێشكەوتوو لە پارێزگاكە لە پەيوەندى ڕاستەوخۆدايە لەگەڵ لايەنە تايبەتمەندەكان و هێزە ئەمنيەكانى كەركوك.

 

ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، سەردانى جێگرى فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان و فەرماندەى پۆليسى فيدراڵى بۆ كەركوك بۆ گفتوگۆكردن بوو لەسەر ئاڵنکارییە ئەمنيەكان و ئەو كەيسانەى بەلاى هاووڵاتيانى پارێزگاكەوە گرنگن.

 

خەفاجى ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، هەماهەنگییەکى باڵا لەنێوان هێزە فيدراڵيەكان و هێزەكانى پێشمەرگە هەيە لەسەر كەركوك و هاريكارى هەيە لەبوارى دژە تيرۆر و ئاڵنکارییە ئەمنيەكان، ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان دنيابينيەكى ستراتيژى هەيە لە مامەڵەى ئەمنى لە كەركوك.