گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فوئاد حسێن: عێراق و ئەمريكا لە يەك خەندەقدان

گەڕى دووەمى گفتوگۆى ستراتيژى عێڕاقى- ئەمريكى لە واشنتۆن دەستى پێكرد

2020.08.19 - 18:44
App store icon Play store icon Play store icon
گەڕى دووەمى گفتوگۆى ستراتيژى عێڕاقى- ئەمريكى لە واشنتۆن دەستى پێكرد

ناس کورد- 

گەڕى دووەمى گفتوگۆى ستراتيژى "عێراقى-ئەمريكى" لە واشنتۆنى پايتەختى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا دەستى پێكرد و  فوئاد حسێن وەزيرى دەرەوەى عێراق و مايك پۆميۆى هاوتاى كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانييان، ئەنجامدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانيیەكەدا مايك پۆميۆ باسى لەوەكرد، بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەخت پشتگيرى عێراق دەكەين، واشنتۆن پابەندە بە پێشكەشكردنى هاوكارى بە عێراق و گفتوگۆكان تەنها دەربارەى ژمارەى هێزەكانى ئەمريكا نييە لەو وڵاتە.

 

باسى لەوەشكرد، بەڵێنى هاوكاريكردنى عێڕاقمان داوە و هەروەها بڕى 200 مليۆن دۆلار هاوكارى پێشكەش دەكەين و هيوامان عێراقێكى خاڵييە لە گەندەڵى، هەوڵ بۆ سەقامگيرى لەو وڵاتە دەدەين.

 

لاى خۆشيەوە فوئاد حسێن لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانيەكە باسى لەوەكرد، لە كۆبونەوەیان لەگەڵ وەزيرى دەرەوەى ئەمريكا باسى پەيوەنديە ئابوريیەكانى نێوان هەردولا و بەرەنگاربونەوەى كۆرۆنایان كرد، لەگەڵ واشنتۆن چەندين ياداشتى لێكتێگەيشتن واژۆ دەكەن.

 

ئەوەشى ڕونكردەوە، بەغداد و واشنتۆن لەشەڕى دژى ڕێكخراوى داعشدا لەيەك خەندەقدان، جەختیشى كردەوە كە لەگەڵ كۆمپانياى "شيفرۆن"ى ئەمريكى بۆ تەكنەلۆژياى نەوت ڕێكکەوتنێك واژۆ دەكەن.

 

لاى خۆيەوە محەمەد سەحاف وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق دەستپێكردنى گەڕى دووەمى گفتوگۆى ستراتيژى "عێڕاقى - ئەمريكى" لە واشنتۆن ڕاگەياند و باسى لەوەشكرد، فوئاد حسێن و مايك پۆمپيۆ دانيشتنى گفتوگۆكە دەستپێدەكەن.