گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق لەگەڵ شيفرۆنى ئەمريكى گرێبەستێك بۆ گەڕان بەدواى نەوتدا واژۆ دەكات

2020.08.19 - 18:01
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق لەگەڵ شيفرۆنى ئەمريكى گرێبەستێك بۆ گەڕان بەدواى نەوتدا واژۆ دەكات

ناس کورد- 

ئاژانسى بلومبێرگى ئەمريكى ئاشكرايكرد، عێراق و كۆمپانياى "شيفرۆن" گرێبەستێك بۆ گەڕان بەدواى نەوتدا لە پارێزگاى زيقار واژۆ دەكەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئاژانسەكە ئەوەى بڵاوكردەوە، كۆمپانياى شيفرۆن گرنگى بە گەڕان بەدواى نەوتدا دەدات لە ڕۆژهەڵات و خۆرئاواى پارێزگاى زيقار و گرێبەستەكەش لەو چوارچيێوەيەدايە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، ڕێكکەوتنەكە ئەو ناوچانە ناگرێتەوە كە بيرە نەوتیەكانيان تێدايە و ئەو ناوچانەش ناگرێتەوە كە ئاشكرا كراون نەوتيان تێدايە.

 

كۆمپانياى شيفرۆن دوو ساڵ لەمەوبەر گفتوگۆكانى بۆ گەڕان بەدواى نەوتدا لەگەڵ عێراق كە دووەم گەورەترين هەناردەى رێكخراوى ئۆپێكە دەستپێكرد، بەڵام لە ماوەى دوايدا گفتوگۆكانى نێوان كۆمپانياكە و بەرپرسانى وەزارەتى نەوتى عێراق وەستابوون.

 

دۆزينەوەى نەوت چەندين ساڵى دەوێت و كۆمپانيا ئەمريكيەكەش كە بارەگاكەى لە كاليفۆرنيايە دەيەوێت بابەتى دابەزينى نرخى نەوت بقۆزێتەوە بۆ ئەوەى يەدەگێكى باش و هەرزانى نەوتى دەستكەوێت.