گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە ڕۆژی نیوەڕۆ و بەبێ دەمامک تەقە دەکات

ڤیدیۆی ساتی تەقەکردن لە سێ چالاکوانەکەى بەسرە

2020.08.19 - 15:30
ڤیدیۆی ساتی تەقەکردن لە سێ چالاکوانەکەى بەسرە

بەپێی گرتە ڤیدیۆییەك كە كامێرایەكی چاودێری لە یەكێك لە شەقامەكانی شاری بەسرە تۆماری کردووە، ساتی هێرشكردنە سەر سێ چالاکوانەکەى ئەو شارە نیشان دەدات کە دووانیان بریندار بوون.

بەپێی گرتە ڤیدیۆكە، ڕوداوەكە لە شەقامی یەكتربڕی كوت حەجاج لە ناوەڕاستی شاری بەسڕەدا، كە تێدا ئەوە دەردەكەوێت سێ كەسی چەكداری بەبێ دەمامک و بە پاسکیل دەوەستن و یەکێکیان بە ئاڕاستەی سێ چالاکوانەکە دەڕوات و دەستدەكەن بەدەستدرێژی گولـلە دەکات، سێ چالاکوانەکە ناویان عەباس سوبحی و فەهد زوبێدی و لۆدیا ڕیمۆنە.

 

یەكێك لە چالاكان بەناس كوردی ڕایگەیاند، ئەو پاسکیلەی کە ئەو سێ چالاکەى ئامانج گەر ئەوە نەبێت ئەوە هاوشێوەی ئەو پاسکیلەیە بوو كە ڕۆژی هەینی ڕابردوو لەسەرییەوە دەستدرێژی گولـلەی كرایە سەر تەحسین شەمەحانی و تیرۆری كرد.