گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەری هەڵوسراو لە بەغدا جێبەجێدەکرێت

2020.08.19 - 14:11
پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەری هەڵوسراو لە بەغدا جێبەجێدەکرێت

ناس کورد-

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەمنزیكانە واژۆی گرێبەستی تەواوكردنی پڕۆژەی دانانی هێڵی شەمەندەفەری هەڵوسراو لە بەغدا دەكەن.

 

ناسر حوسێن بەندەر، وەزیری گواستنەوەی عێراق بەمیدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، پڕۆژەكە بەهاریكاری ئەمیندارێتی بەغدا و پارێزگا كراوە و گەڕێنراوەتەوە وەزارەتی گواستنەوە و بەیەكێك لە پڕۆژە گرنگەكانی وەزارەتەكە دادەنرێت.

 

پێشتریش لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوە لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندبوو، فەرمانی تەرخانكردنی پارەی پێویست بۆ شەمەندەفەری هەڵواسراو دەردەكرێت دوای تەواو كردنی دیزاینەكەی.

 

بەوتەى جاسم بەخاتی ئەندامی لیژنەكە، دوای ڕەزامەندی لەسەر پڕۆژەكە داوا لەچەندین كۆمپانیای تایبەتمەند دەكرێت بۆ كێبركێكردن بۆ پێدان و تەواوكردنی پڕۆژەكە بەپێی ئەو پێوەرانەی كە خۆیان هەیانە.



ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، حكومەت لە15% ی تێچووی پڕۆژەكە دەگرێتە ئەستۆ كە 2 ملیار و نیو دۆلارە و بەرێژەی 85% پشكی وەبەرهێنەرەكە دەبێت و داهاتەكەشی بۆ ماوەی 15 ساڵ بۆ ئەو دەگەڕێتەوە.