گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆی پێشوازیکردن لە مستەفا کازمی لە واشنتن

2020.08.19 - 10:57
ڤیدیۆی پێشوازیکردن لە مستەفا کازمی لە واشنتن

ناس کورد-

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق بەرەبەیانى ئەمڕۆ گەیشتە واشنتنى پایتەختى ئەمریکا و نوسینگەکەشی ڤیدیۆی ساتی گەیشتن و پێشوازیکردن لێی بڵاوکردەوە.  

 

بەپێی وتەى ئەندامانى شاندەکە، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ کازمى زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەى هەیە بۆ تاوتوێکردنى کاروبارى پەیوەست بە ئابورى، لەناویاندا کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەکى گەورە لە کۆمپانیا و دامەزراوە گەورەکان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى ئاوەدانکردنەوەى عێراق.  

 

دەشڵێن، لەسەردانەکەدا گرێبەست لەگەڵ گەورە کۆمپانیاکان واژۆدەکرێت لە بوارەکانى گازى سروشتى و نەوت و کارەبا.  

  

هەروەها کازمى دیدارێکى دەبێت لەگەڵ دامەزراوە ئابورییەکانى ئەمریکا و قۆناغى دووەمى گفتوگۆى ستراتیژیش لەگەڵ ئەمریکا دەستپێدەکات، کە قۆناغى یەکەمى لەرێگەى ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لە 12ى حوزەیرانى ڕابردوودا بەڕێوەچوو.  

  

سەربارى ئەوانە کازمى لەگەڵ ژمارەیەک لە سەنتەرەکانى توێژینەوەى ئەمریکى کۆدەبێتەوە.  

  

هەروەها سەرلەبەیانى پێنجشەممە بەکاتى واشنتن، کازمى لەگەڵ دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى ئەمریکا کۆدەبێتەوە کەچاوەڕواندەکرێت کاتژمێرێک بخایەنێت.    

  

شاندە عێراقییەکە پێشوازییەکەیان لە ئەمریکا بە "نائاسایی" وەسفدەکەن، کاتێک ژمارەیەکى زۆر لە شەقامەکانى واشنتن داخران.  

  

بەوتەى بەرپرسانى ئەمریکى کە بە شاندە عێراقییەکان وتووە و قسەیان بۆ ناس کورد کردووە، ترەمپ داوایکردووە لەسەر ئاستێکى باڵاى ئەمنى پێشوازى لە شاندەکەى عێراق بکرێت.