گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاوی سلێمانی و چەمچەماڵ دەکاتە دوو هێندە

وەزارەتی شارەوانی وردەکاری و زانیاری لەبارەى پڕۆژەى ئاوی سلێمانی-دوکان ئاشکرا دەکات

2020.08.19 - 10:43
وەزارەتی شارەوانی وردەکاری و زانیاری لەبارەى پڕۆژەى ئاوی سلێمانی-دوکان ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان وردەکاری لەبارەى پڕۆژەى ئاوی سلێمانی-دوکانی ئاشکرا کرد و دەڵێت، ڕێژەی بەرهەمهێنانی ئاو لە هەزار و 500 مەتر سێجای ڕۆژانەوە بۆ سێ هەزار و 200 مەتر سێجا بەرز دەكرێتەوە.

 

دوێنێ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر لە چوار ملیار دیناری بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی و فراوانکردنی پڕۆژەی ئاوی سلێمانی-دووكان بەكڕینی سێ پەمپی جۆری سولزەریی نەمساوی و یەک ماتۆڕی ئیلین گەورە خەرج كرد."

 

وەزارەتەکە دەڵێت، دابینكردنی ئاوی خاوێن بۆ شاری سلێمانی و شارۆچكەی چەمچەماڵ پشت بە ئاوی دووكان دەبەستن لە ڕێی "پڕۆژەی ئاوی سلێمانی – دووكان"ـەوە ئاو بۆ ھەردوو شارەکە دابین دەکرێت، بەڵام بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی دانیشتووان و پێویستیی زیاتری ھاوڵاتییان بە ئاوی خاوێن، پرۆژەکە پێویستی بە فراوانکردن بوو بۆ ئەوەی ڕێژەی دابینكردنی ئاوی خاوێن بەرز بكرێتەوە و کێشەی ئاو لەو شوێنانە چارەسەر بکرێت، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە پلانیدایە گرفتی ئاو لەو شارانە چارەسەر بكات و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش زیاتر لە چوار ملیار دیناری بۆ ئەو مەبەستە تەرخانكردووە."

 

دەشڵێت، "گرنگی ئەو پەمپ و ماتۆری ئاوانە لەوەدایە، بەهۆیانەوە رێژەی دابینكردنی ئاوی خاوێن بۆ هاووڵاتییان بەخێرایی بەرزدەبێتەوە، واتە بە دانان و بەگەڕخستنی ئەو ماتۆر و پەمپانە بۆ پڕۆژەی ئاوی سلێمانی - دووكان بەشێوەیەكی بەرچاو ڕێژەی بەرهەمهێنانی ئاو لە 1500 مەتر سێجای ڕۆژانەوە بەرز دەبێتەوە بۆ 3200 مەتر سێجا، واتە زیاتر لە دوو هێندەی بەرهەمی ئێسای ئاو بۆ ئەو دەڤەرە، ئەمەش وەك پلانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رێی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە جێبەجێ دەكرێت بەمەبەستی دابینكردنی ئاوی خاوێن بۆ هاووڵاتییان لە سەرجەم شار و شارۆچكە و ئەو گوندانەیشی پێویستییان بە پڕۆژەی ئاوی خاوێن هەیە بە تایبەتی لێدانی بیر."

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، "دابینكردنی ئەو پارەیەش تەنیا سلێمانی ناگرێتەوە، بەوپێیەی لە كارنامەی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا بایەخێكی زۆر بە چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی دراوە بەجێبەجێكردنی پرۆژەی نوێی ئاو و نۆژەنكردنەوەی پرۆژە كۆنەكان و هەروەها كەمكردنەوەی رێژەی بەكارهێنانی ئاوی ژێر زەوی (بیرەكان) و لە بەرانبەردا زیادكردنی بەرهەمێنانی ئاوی خاوێن لە ئاوی سەر زەوی بۆ پاراستنی سامانی ئاو."