ناس کورد-
سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت، گەورەترين نوێنەرايەتى ئەمريكا لە كوردستان دەكرێتەوە و بارەگاكەى دوو ساڵى تر تەواو دەبێت، پێشى وايە ڕێكەوتنى عێراق و ئەمريكا پێويستە بۆ ئەم قۆناغە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەفين دزەيى لە گفتوگۆيەكدا لەگەڵ ماڵپەڕى فەرمی پارتى باسى لەوەكردوە، گه‌وره‌ترین نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا له كوردستان دەكرێتەوە و بیناكه‌ی له‌ژێر كاركردندایه، ئه‌و بودجه‌ی ئه‌وان ته‌رخانیان كردووه و ئه‌و پڕۆژه‌ی ئه‌وان دیزاینیان كردووه ئێستا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ڕونيشيكردوەتەوە، ڕه‌نگه له ماوه‌ی دووساڵی دیكه ته‌واو بێت و ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانیان ده‌دەن به پلانی دریژخایه‌ن و كورتخایه‌ن ده‌یكه‌ن، ڕۆژانه بیناكه‌ی کونسوڵخانەى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر كاری تێدا ده‌كرێت و هیوادارین له كاتی پلانی خۆی ته‌واو ببێت.
تەموزی ساڵی 2018، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتى هەرێم ئەو کاتە بەردی بناغەی باڵەخانەی نوێی كونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دانرا.
كونسوڵخانەکە لەسەر ڕووبەری 200 هەزار مەتر دووجا لەسەر ڕێگای سەرەكی نێوان هەولێر - پیرمام دروست دەکرێت، پڕۆژەکە 795 ملیۆن دۆلارى تێدەچێت و چاوەڕواندەکرێت لە ساڵی 2022دا تەواوبکرێت، نزیکەی 1000 کەس لە ھێزی کاری ئەمریکی و کەسانی خۆجێیی و وڵاتی سێیەم بەشداردەبن لە بنیاتنان و دروستکردنی باڵەخانەکەدا.
هەرچى سەبارەت بە ڕێكکەوتنى عێراق و ئەمريكایە، دزەیی پێى وايە ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ی واشنتۆن و به‌غدا هه‌مه‌گیره، "خودی عێراقییه‌كان باش ده‌زانن ئه‌م ڕێككه‌وتنه زه‌روریه‌ته بۆ ئه‌م قۆناغه، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق هه‌ست به خۆی بكاته‌وه و ده‌كرێت گفتوگۆ له‌سه‌ر ئالیه‌ت و میكانیزم و شێوه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش بكرێت، دوای ئه‌و ڕووداوانه‌ی له به‌غداش ڕوویان دا له كه‌شێكی سۆزداریدا په‌رله‌مانی عێراق بریاری دا كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌ربكرێن، له ده‌رئه‌نجامدا په‌رله‌مانتارانی كورد و سوننه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌شداری دانیشتنه‌كه نه‌بوون و بایكۆتیان كرد.
ڕونيشيكردوەتەوە، له‌و كه‌شوهه‌وا سۆزدارییه‌دا هه‌ر چاوەڕوانی ئه‌وه ده‌كرا به‌ڵام ئه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقعی عێراق نییه ئه‌وه ته‌نیا یه‌ك به‌ش له عێراق ئه‌و بڕیاره‌یان دا، كورد و سوننه و به‌شێك له شیعه‌كان باوه‌ڕیان به‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق نه‌بوو، بۆیه ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ی واشنتن كۆبوونه‌وه‌ی چاره‌نووسسازن و گرنگه هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك ناوه‌ندێكی گرنگی جیهانی به‌شدار بێت.
هەرچى سەبارەت بە دەركردن و مانەوەى هێزەكانى ئەمريكا ئەوەى ڕوونكردوەتەوە، ئه‌گه‌ر هات و عێراق ڕێكەوتنەكەى لەگەڵ ئەمريكا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان ڕه‌تی كرده‌وه و داوای كرد هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق نه‌مێنن ڕه‌نگه ئه‌وكاته هێزه‌كانی دیكه‌ش له‌وانه به‌ریتانیا و وڵاتانی ئه‌وروپاش له عێراق نه‌مێننه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری له‌سه‌ریان هه‌یە، ئه‌وكاته ناتوانێت له ڕێگای ئه‌وانه هاوكاریی عێراق بكات ئه‌و كاته قه‌یرانی دارایی له عێراق زیاتر ده‌بێت، ده‌ستوه‌ردان زیاتر ده‌بێت، گرفتی ئه‌منی زیاتر ده‌بێت، ئه‌مانه پێشهاتن ده‌بێت گریمانه‌یان بۆ بكرێت، ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌بێت به شێوه‌یه‌ك بێت ڕێزی لێ بگیرێت و عێراق ڕووسپی بكات، فۆرمێك بێت له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق بێت.