گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکى بەرشەلۆنە مشتومڕەکانى یەکلاکردەوە: ئەم یاریزانانە بۆ فرۆشتن نین

2020.08.19 - 09:01
سەرۆکى بەرشەلۆنە مشتومڕەکانى یەکلاکردەوە: ئەم یاریزانانە بۆ فرۆشتن نین

ناس كورد-

 

سەرۆکى یانەى بەرشەلۆنە مشتومڕەکانى لەبارەى بنیاتنانەوەى یانەکەى یەکلاکردەوە، دواى دۆڕانە مێژوییەکەیان بەرانبەر یانەى بایرن میونیخ لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا.

 

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانى ئیسپانیا، ئیدارەى بەرشەلۆنە بڕیاریداوە زۆربەى یاریزانەکانى یانەکە بفرۆشێت، لەناویاندا گەورە ئەستێرە و یاریزانەکان لەوەرزى گواستنەوەى یاریزاناندا.

 

جوسیب ماریا بارتومیو سەرۆکى بەرشەلۆنە لەوەڵامى پرسیارى رۆژنامەنوساندا لەو بارەیەوە حەوت یاریزانى دیاریکرد کە بەوتەى ئەو بۆ فرۆشتن نین.

 

رونیشیکردەوە "ئەوانەى بۆفرۆشتن نین، یەکەمیان لیۆنێل میسییە کە دەزانین باشترین یاریزانە لەجیهاندا، لەگەڵ مارک ئەندرى، نیلسۆن سیمیدو، فرانکى دى یونغ، کلیمو لانغلى، عوسمان دێمبلى، ئەنتوان گریزمان".

 

ئەستێرەى لاو ئەنسو فاتى لەناو ئەو یاریزانانەدا نەبوو کە سەرۆکى بەرشەلۆنە ناویهێنان، بەڵام پێشتر جەختیکردبووەوە کە ئەو هێرشبەرە کامپ نو جێناهێڵێت.

 

رۆژى دوشەممە بەرشەلۆنە کیکى ستینى راهێنەرى دورخستەوە، بەپێی راپۆرتەکان رونالد کومانى هۆڵەندى شوێنەکەى دەگرێتەوە.

 

پێشتر ڕادیۆى "کادینا سیر" ئاشکرایکردبوو، یانەکە لەسەر ئاڕاستەى ناچارکردنى ژمارەیەک لە ئەستێرە گەورەکانیەتى بۆ رۆیشتن لە یانەکە، لەگەڵ هەڕەشەکردن لەوانەى جێهێشتن رەتدەکەنەوە بە بڕینى موچەکانیان.  

 

بەپێی ئێستگەکە، لیستى ئەو یاریزانەى داواى رۆشتنیان لێدەکرێت، لویس سوارێزى هێرشبەرى تێدایە، لەگەڵ جوردى ئەلباى بەرگریکار، ئیفان راکیتیچ یاریزانى ناوەڕاست، کە خاوەنى سێ گەورەترین موچەن لەناو یانەکە.  

  

بەشێوەیەکى گشتى ستراتیژى یانەى بەرشەلۆنە بۆ ئەم وەرزە زیاتر پشت بە فرۆشتنى یاریزان دەبەستێت نەک کڕینى، لەناو هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەى خەرجییەکان.