کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
رێكخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەكانی چەند رۆژی رابردووی وڵاتی سریلانكا راگەیاند و بەوتەی بەرپرسانی سریلانكا تەقینەوەكان لە تۆڵەی هێرشەكانی نیوزلەندا بووە.
.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی كردەوە، رێكخراوی داعش لە رێگەی ماڵپەرەكەیەوە بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەكانی سریلانكا راگەیاند.
.
رۆژی 21ی نیسانی 2019، هەشت تەقینەوەی یەك لەدوای یەك شاری كۆڵۆمبۆی پایتەخت و چەند شارێكی دیكەی سریلانكایان هەژاند، تەقینەوەكان لەكاتی بەڕێوەچوونی جەژنی قیامەی مەسیحییەكانی ئەو وڵاتە ڕوویدا.
.
تەقینەوەكان كە دوانیان خۆكوژی بوون سێ كڵێسا و چوار ئوتێلیان كردە ئامانج، پۆلیسی ئەو وڵاتەش 24 كەسی دەستگیركردووە بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە تەقینەوەكان.
.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی سریلانكا لە میدیاكانی وتووە، چەند كەسێك لە دەستگیركراوەكان ئەندامی ڕێكخراوە توندڕەوەكانن.
زۆربەی دانیشتوانی سریلانكا بوزین، 10%ی موسڵمانن و 8%ی مەسیحین، تەواوی دانیشتوانەكەشی 22 ملیۆن كەسن.
.
بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی سریلانكا، ئاماری بەركەوتووانی تەقینەوەكانی كلێسا و ئوتێلەكان لە پایتەخت و چەند شارێكی دیكە گەیشتووەتە 290 كوژراو و نزیكەی 500 بریندار.