گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکی بەرشەلۆنە: کۆمان ڕاهێنەری داهاتووی یانەکەیە و گرەوی لەسەر دەکەین

2020.08.18 - 22:59
سەرۆکی بەرشەلۆنە: کۆمان ڕاهێنەری داهاتووی یانەکەیە و گرەوی لەسەر دەکەین

ناس کورد-

سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند، ڕۆناڵد کۆمانی هۆڵەندی ڕاهێنەری داهاتووی یانەکەیانە و دەشڵێت، گرەوی باش لەسەر ئەو ڕاهینەرە دەکەن چونکە یەکتر باش دەناسن.

 

خۆسێ ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە لە لێدوانێکی فەرمیدا بۆ پێگەی یانەکەی ڕایگەیاند: "ئەگەر شتەکان تێکنەچن ئەوا کۆمان ڕاهێنەری داهاتووی یانەکەمانە و شتەکان باش بەرەو پێشەوە دەچن."

 

وتیشی: "گرەو لەسەر کۆمان دەکەین، چونکە ئێمە و ئەو ڕاهێنەرە یەکتر باش دەناسین و دەزانێت یانەکە چ شێوازێکی تەکتیکی هەیە."

 

سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە ئاماژەی بەوەشکرد: "لەگەڵ ڕاهێنەرەکە ڕێککەوتووین دەستبەرداری کۆمەڵێک یاریزانی یانەکە بین، لەگەڵ ئەوەی سوپاسی ئەو یاریزانانە دەکەین."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەدوای ئەنجامە قورسەکەی بەرامبەر یانەی بایرن میونخ و کرانە دەرەوەی لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنە کیکی سیتینی لە ئەرکی ڕاهێنانی یانەکە دورخستەوە.