ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری کۆرۆنای ڕاگەیاند کە چوار هەزار و 576 توشبووی نوێی دەستنیشان کراون، هەروەها دوو هەزار و 985 توشبوو نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکەى ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی (سێشەممە، 18ی ئابی 2020)، کۆی گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە 184 هەزار و 709 حاڵەت، توشبووە نوێیەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:
بەغدا\ڕەسافە: 423
بەغدا\کەرخ: 861
شاری پزیشکی: 104
نەجەف: 199
سلێمانی: 251
هەولێر: 214
دهۆک: 153
کەربەلا: 235
کەرکوک: 140
دیالە: 147
واست: 287
بەسرە: 498
میسان: 186
بابل: 135
دیوانیە: 123
زیقار: 153
ئەنبار: 145
موسەنا: 182
نەینەوا: 104
سەڵاحەدین: 36
هەر بەپێی ئامارەکە، دوو هەزار و 895 توشبوو نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە و نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتووە، بۆیە کۆی گشتیی چاکبووەکان گەیشتووەتە 131 هەزار و 840 حاڵەت، واتە 71.4%ی کۆی گشتیی توشبووان.
هەر لەو 24 کاتژمێرەدا، 82 توشبوو بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە و ژمارەى گشتیی مردووانیش گەیشتە شەش هەزار و 36 حاڵەت.