گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای توشبوونی بە کۆرۆنا

پزیشکێکی لاهور شێخ جەنگی باس لە دۆخی تەندروستی ناوبراو دەکات

2020.08.18 - 18:07
App store icon Play store icon Play store icon
پزیشکێکی لاهور شێخ جەنگی باس لە دۆخی تەندروستی ناوبراو دەکات

ناس کورد-

دکتۆر میران محەمەد ڕایگەیاند، ئەمرۆ ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکى یەکێتی نیشتمانی کوردستان هاتووەتە و دەرکەوتووە چاکبووەتەوە و نەخۆشییەکەى تێپەڕاندووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 18ی ئابی 2020، میران محەمەد کە خۆی پزیشکە و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتییە لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، "وەک پزیشکێکی ئاگادار لە تەندروستی بەڕێز کاک لاهور هاوسەرۆکی یەکێتی ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینەکانی خۆشبەختانە دەریانخست کە پەتای کۆرۆنای بەسەلامەتی تێپەڕاندوە."
 
 
دەشڵێت، "لە ئیستادا بەتەواوی چاکبوەتەوە و دەتوانێت ئەرک و چالاکیەکانی بەشێوەی ئاسایی بەجێبگەیەنێت، بەهیوام خوای گەورە سەلامەتی و چاکبونەوە بە هەر هاوڵاتیەکی تریش ببەخشێت کە دوچاری ئەو نەخۆشیە و هەر نەخۆشیەکی تر بووەتەوە."
 
 
ڕۆژی 11ی ئابی 2020، لاهور شێخ جەنگىبە پەیامێکی ڤیدیۆیى، توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا راگەیاند.