ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ لە ئاگادارییەکدا بۆ دانیشتوانی سنورەکە هۆشداری لە ڕوودانی کارەسات دەدات و دەڵێت، هەردوو سەنتەری ڕوبەڕوبوونەوەى و دەستنیشانکردنی کۆرۆنا و مەڵبەندی تەندروستی ئاسودە پڕ بوون لە توشبووانی کۆرۆنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ سێشەممە، 18ی ئابی 2020، لە بانگەوازەکەیدا، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ دەڵێت، "دانیشتووانی سنوری چەمچەماڵ و دەوروبەری ئاگادار دەکەینەوە کە لە ئێستادا رەوشی تەندروستی قەزاکە لەوپەڕی مەترسیدایە و هەردوو سەنتەری رووبەڕووبوونەوە و دەستنیشانکردنی کۆرۆنا و مەڵبەندی تەندروستی ئاسودە پڕبوون لە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هیچ جێگایەکیان تێدا نەماوە بۆچاودێری کردنی نەخۆشەکان."
دەشڵێت، "بۆیە داواکارین هاوڵاتیان ڕەچاوی ئەم بارودۆخە خراپە بکەن و هەتا بکرێت خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان پشتگوێ مەخەن و بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا."