گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باس لە هۆکارەکەى دەکات

بزوتنەوەى گۆڕان: نیگەرانین لە لێبڕینی موچە

2020.08.18 - 17:42
App store icon Play store icon Play store icon
بزوتنەوەى گۆڕان: نیگەرانین لە لێبڕینی موچە

ناس کورد-

عەدنان عوسمان، سکرتێری جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ڕایگەیاند، نیگەرانن لە لێبڕینی 21%ی موچەى فەرمانبەران لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 18ی ئابی 2020، عەدنان عوسمان لە تویتەری خۆی نوسیویەتی، "دوێنێ حکومەتی هەرێم بڕیاری دابەشکردنی موچەی بەداشکاندنەوە دا، ئێمە پێشتر دژ بەو هەنگاوە بوین وپەسەندمان نەکرد، بەڵام بەڵێنی ئەوە درا بوو کە ئەمە کاتیە و تەنها بۆ یەکجارە. بۆیە تیمی وەزاری گۆڕان هەفتەی ڕابردوو، وەک ئەوەی پێشتر بزوتنەوەکەیان بڕیاری دابوو، دەنگیان بۆ ئەو ڕێژەی بڕینە نەدابوو."

دەشڵێت، "سەرباری نیگەرانی زۆرمان لەو هەنگاوە و دەستبردن بۆ قوتی موچەخۆران، پێمان وایە جدی نەبوون و پەلەنەکردن لە هەنگاوەکانی چاکسازی ڕیشەیی بەتایبەت لەبوارە گەورەکانی وەک نەوت و دەروازەکان و قاچاخی سەرسنور و موچەخۆری وەهمی، و دواکەوتنی ڕێککەوتنێکی هەمەگیر لەگەڵ بەغدا، هۆکاری سەرەکی ئەو کورتهێنانەن."

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، "لایەنەکانی ئەم کابینەیە، گەر بەئیرادەیەکی هاوبەش وخێرا، کار بۆکۆتاییهێنان بەو دۆخە داراییە و بەهێزکردنی داهاتی ناوخۆ کە سەرجەمی بڕژێتە خەزینەی حکومەتەوە نەکەن، ئەوا ئەم نەهامەتیە درێژە ئەکێشێت و چاکسازیش ناکرێت، ئەوەش پێشێلکردنی بەرنامەی ڕاگەیەندراو وستراتیجی کابینەکەیە."