گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دەستی کوڕێکیان شکاند و خێزانەکەشى هاوار دەکات’’

بە ڤیدیۆ.. ساتی هەڵکوتانە سەر ماڵی بەدەل بەرواری لەلایەن ئاسایشی دهۆکەوە

2020.08.18 - 17:19
بە ڤیدیۆ.. ساتی هەڵکوتانە سەر ماڵی بەدەل بەرواری لەلایەن ئاسایشی دهۆکەوە

ناس کورد-

هێزێکی ئەمنی لە شاری دهۆک هێرشیانکردەسەر ماڵی مامۆستا بەدەل بەرواری، هەرچەندە خۆی لەماڵ نەبووە بەڵام دەستی کوڕێکیان شکاندووە و کوڕێکیشیان دەستگیرکردووە.

 

پەیامنێری ناس کورد لە دهۆک ڕایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە شارێ دهۆک لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە هێرش کرایە سەر ماڵی مامۆستا بەدەل بەرواری."

 

وتیشی: "لەو هێرشەدا لە خێزان و کەسوکاری مامۆستا بەدەلیان داوە و دەستی کوڕێکی شکاوە، هەروەها کوڕێکیشی دەستبەسەرکراوە، بەڵام مامۆستا بەدەل لە ماڵەوە نەبووە."

 

پەیامنێری ناس کورد ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هێرشە دوای لێدوانێکی مامۆستا بەدەل بەرواری دێت کە ئەمڕۆ لە کەنالێک ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی ئەم بارودوخەی کە مامۆستا و فەرمانبەران تێی کەوتون و بەهۆی نەبوونی موچە خۆپشاندان دەکەن.

بەدەل بەرواری یەکێکە لە چالاکوان و ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی دهۆک و لەماوەی ڕابردووشدا چەند ڕۆژێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دهۆکەوە دەستگیرکرا. 

 

بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکی کورتدا کە دەستی ناس کورد کەوتووە، ساتی هێرشی هێزە ئەمنییەکەى دهۆک بۆسەر ماڵی بەدەل بەرواری تۆمارکردووە و یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەى هاوار دەکات و دەڵێت، "هێی هێی".