گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەپەگە: لە تۆڵەی هێرشەکەی سێشەممەی ڕابردوودا هەشت سەربازی تورکمان کوشت

2020.08.18 - 16:33
هەپەگە: لە تۆڵەی هێرشەکەی سێشەممەی ڕابردوودا هەشت سەربازی تورکمان کوشت

ناس کورد-

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند، لە دوو چالاکی گەریلاکانیاندا لەناوچەی خانتوور و جۆلەمێرگ هەشت سەربازی سوپای تورکیان کوشتووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، چالاکییەکان بۆ یادی فەرماندە عەگید کارزان و دوو فەرماندەکەی سوپای عێراق ئەنجام دراون.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 18ی ئابی 2020، لە ڕاگەیەندراوێکدا هەپەگە ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی هەفتانیندا، هێزەکانمان یەژاستار، دوێنێ کاتژمێر 7:00 لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە خانتوور چالاکییەکیانن ئەنجامدا و  حەوت سەربازی دوژمن کوژران."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هێزەکانمان دوێنێ کاتژمێر 6:00یش لە ناوچەی چەلێی جولەمێرگ لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لەسەر گردی شکێرێ چالاکییەکیانن ئەنجامدا، تیایدا گورزی گەورەیان لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمن دا و سەربازێکی تورک کوژرا."

 

هەپەگە ڕاشیگەیاندووە، هەردوو چالاکییەکە بۆ یادی فەرماندە عەگید گارزان و دوو فەرماندەکەی سوپای عێراو ئەنجام دراون کە سێشەممەی ڕابردوو شەهید ببوون.