ناس کورد-
بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند، ڕێککەوتنێ هەرێم و بەغدا هەنگاوێکی باشە و موچەش مافێکی ڕەوای خەڵکە و "ناکرێت بکرێتە قوربانی ململانێی سیاسی و بەرژەوەندی شەخسی و قاچاخچێتی."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ سێشەممە، 18ی ئابی 2020، بەرهەم ساڵح لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنوسان وتی، "ڕێککەوتنەکە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەى چارەسەرکردنی کێشەکان و هیوادارم وەک خۆی جێبەجێ بکرێت."
وتیشی، "گرنگە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە زەمینەسازی بکات بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنێکی گشتگیر بۆ کۆتایی هێنان بەم کێشانە."
ئاماژەى بەوەشکرد، موچەى خەڵک مافێکی دەستوری و ڕەوای خەڵکە، ناکرێت چیتر گیرۆدەى ململانێی سیاسیی و بەرژەوەندی تایبەت و قاچاخچیەتی بێت، دەبێت ڕێککەوتنێکی گشتگیر بکرێت چونکە ئەم ڕێککەوتنەکە کاتییە تاوەکو بودجەى ساڵی داهاتوو پەسەن دەکرێت."