گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سوپا لێکۆڵینەوە دەکات

بە هەلیکۆپتەرى سەربازى گوڵى گەیاندە خۆشەویستەکەى

2020.08.18 - 15:45
بە هەلیکۆپتەرى سەربازى گوڵى گەیاندە خۆشەویستەکەى

ناس کورد-

دەسەڵاتدارانى ئەڵمانیا لێکۆڵینەوە لە رووداوى فڕینى هەلیکۆپتەرێکى سوپا دەکەن بە ئاستێکى نزم لە ویلایەتى باکورى راین-ويستفاليا لە خۆرئاواى ئەو وڵاتە، بە ئامانجى خستنە خوارەوەى چەپکە گوڵێک بۆ ژنێک لەیەکێک لە گوندەکانى ناوچەکە.

 

وتەبێژى پۆلیسى ئەڵمانیا ڕایگەیاند، لانى کەم لێکۆڵینەوە لەگەڵ دوو ئەندامى سوپا دەکرێت، کە فڕۆکەوانێک و کەسێکى دیکەى تەمەن 44 ساڵە، بەتۆمەتى پێشێلکردنى یاساى فڕۆکەوانى.

 

بەگوێرەى ئاژانسى هەواڵى ئەڵمانیا، هەلیکۆپتەرەکە بەئاستێکى زۆر نزم فڕیوە و شتێکى سپى بەرداوەتەوە لە شارى هولتسن کە چەپکە گوڵى سەربازێکى تێدا بووە بۆ خۆشەویستەکەى.

 

وتەبێژى پۆلیس ڕایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لە هۆکارى پشت رووداوەکە هێشتا بەردەوامە.

 

بەوتەى شایەتحاڵان، هەلیکۆپتەرەکە رۆژى دووشەممەى ڕابردوو بەنزمى بەسەر ئاسمانى هولتسندا سوڕاوەتەوە بۆ ماوەیەکى درێژ، پاشان بەبەرزى نێوان پێنج بۆ 10 مەتر سوڕاوەتەوە.

 

ژنێکى دانیشتووى ناوچەکە پۆلیسى ئاگادارکردووەتەوە کە هەلیکۆپتەرەکە بووە هۆى ترساندنى ئەسپەکانى لە یەکێک لە کێڵگەکانى بەخێوکردنى ئەسپ.