گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’بەردەوام دەبین لەچاکسازییەکان’

مستەفا کازمی:تائێستا پێویستمان بە هاوکارییەکانى ئەمریکایە 

2020.08.18 - 14:11
App store icon Play store icon Play store icon
مستەفا کازمی:تائێستا پێویستمان بە هاوکارییەکانى ئەمریکایە 

ناس کورد-

 پێش ئەنجامدانی گەشتە چاوەڕوانەکراوەکەی بۆ واشنتۆن، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی تائێستا پێویستی بەهاوکارییەکانی ئەمریکایە لە بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی داعش، ئاماژەى بەوەش کرد، حکومەتەکەی پەیوەستە بە ئەنجامدانی چاکسازی لەجومگە ئەمنییەکاندا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەدیمانەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی"ئەسوشیتد پرێس" مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند "لە کۆتایدا پێویستمان بە هاوکاری ئەمریکایە، بەڵام بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئەوەش خۆی دەبینێتەوە لەپڕچەککردن و مەشقکردن بە سوپای عێراق".

 

شکستەکانی حکومەت

 لەوەڵامی پرسیارێکدا بەوەى کە ئایا لە میانی سەردانەکەیدا بۆ واشنتۆن هیچ نامەیەک لە تارانەوە دەگەیەنێتە دەستی بەرپرسانی ئەمریکا؟ کازمی وتی :" ئێمە ڕۆڵی نامەبەر و گەیاندنی پۆستە نابینین" .  

 

 ساڵانی ململانێ

 کازمی ئاماژەی بەوە کردووە،"هەندێک لایەن کاردەکەن بۆ دروستکردنی پشێوی و ئەنجامدانی گێرەشێوێنی لەدۆخی ئەمنی عێراقدا، چونکە بوونی دۆخێکی لەو شێوەیە لە بەرژەوەندی ئەواندایە".

 

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئەوەی لە ئێستادا لە عێراق ڕوودەدات ئاکامی کەڵەکەبوونی ئەو سیاستە هەڵانەیە  لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە عێراق لەلایەن دەستەبژێری سیاسیەوە پیادە کراوە.

 

جەختیلەوەشکردووەتەوە، حکومەت بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی چاکسازی لە دامەزراوە ئەمنییەکاندا و لێپیچینەوە لەو کەسانە دەکەن کە ناتوانن ئاسایشی خەڵکی سیڤیل بپارێزن و بەرپەرچی گروپە چەکدارەکان بدەنەوە.

 

ڕونیشکردووەتەوە، پاراستنی نێردە دبلۆماتییەکان و ئەو هاوپەیمانییەی کەئەمریکا ڕابەرایەتی دەکات لە ناوچەی سەوز لە پێشینەی کارەکانیانە.  

 

 دەربارەی تیرۆرکردنی شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی بەناوبانگ هیشام ئەلهاشمی لە سەرەتای مانگی تەموزی ڕابردوودا کازمی بە ئاژانسە جیهانییەکەی وتووە:"  لێکۆڵێنەوەکان دەرباری کەیسی تیرۆرکردنی هاشمی بەردەوامە، ڕاناوەستین تا بکوژەکانی ڕادەستی دادگا نەکەین".

 

ئەمڕۆ (سێشەممە) مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانەکەى بۆ واشنتۆن دەستپێکرد و بڕیارە ڕۆژى پێنجشەممە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە، کۆبوونەوەکەی کازمی و ترەمپ تەواوکەری ئەو کۆبوونەوانەیە کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان ئەمریکا وعێراق لە ناوەڕاستی مانگی حوزیرانی ڕابردوودا دەستی پێکردووە.