گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەستەى دەستپاکى: زیاتر لە 4 ترلیۆن دینار بۆ خەزێنەى حکومەت گەڕێنراوەتەوە

2020.08.18 - 08:33
دەستەى دەستپاکى: زیاتر لە 4 ترلیۆن دینار بۆ خەزێنەى حکومەت گەڕێنراوەتەوە

ناس کورد-

سەرۆکى دەستەى دەستپاکى عێراق رایگەیاند، لەماوەى دوو ساڵى رابردوودا لەلایەن دەستەکەیانەوە توانراوە زیاتر لە 4 ترلیۆن دینار بگەڕێنرێتەوە بۆ خەزێنەى حکومەت.

 

مەزهەر ترکى عەبد، سەرۆکى دەستەى دەستپاکى عێراق بە وەکالەت، لە میانەى لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد "لە ئەنجامى بەدواداچوون و لێکۆلینەوەکانى دەستەى دەستپاکى توانراوە چەندین گوژمەى داهاتى گشتى بگەڕێنرێتەوە و سەرپیچیکاران بدرێنە دادگا و لەلایەن دەستەکەوە ڕێگرى کراوە لە بەهەدەردانى داهاتى گشتى".

 

وتیشى "کۆى گشتى ئەو پارانەى کە لە دوو ساڵى رابردوودا ڕێگرى لە بەهەدەردانى کراوە و گەڕێنراوەتەوە بۆ خەزێنەى گشتى بریتى بووە لە زیاتر لە چوار تریلیۆن دینار".

 

سەرۆکى دەستەکە رونیکردەوە، لەساڵى 2019دا دەستەکەیان لەڕێگەى پێکهێنانى لیژنەکانییەوە توانیویەتى رێگرى بکات لە بەهەدەردانى داهاتى گشتى و بڕى 2848053153892 دینار بگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەى وڵات، ئەمە لەکاتێکدا لە ساڵى 2018 توانراوە بڕى 1669085047718 دینارى عێراقى بگەڕێنرێتەوە ناو خەزێنەى وڵات.