گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فڕۆکەکەى ترەمپ ڕزگاری بوو

خەریک بوو فڕۆکەکەى ترەمپ خۆى بە فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەواندا بکێشێت

2020.08.17 - 23:57
خەریک بوو فڕۆکەکەى ترەمپ خۆى بە فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەواندا بکێشێت

ناس کورد-

فڕۆکەکەى دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا خەریک بوو خۆى بکێشێت بە فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەواندا لەکاتى نزیکبوونەوەى لە فڕۆکەخانەیەکى نزیک واشنتن، ئەوەش بەوتەى چەندین کەس کە لەسەر فڕۆکە سەرۆکایەتییەکە بوون.

 

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە، کە ڕەنگى زەرد و سەوز بوو لەشێوەى خاچ، لە نزیک باڵى راستى فڕۆکەکەى ترەمپەوە دەفڕى و سەرنشینانى فڕۆکەکەوە دەیانبینى، پێش ماوەیەکى کەم لە نیشتنەوەى فڕۆکەکەى ترەمپ لە کاتژمێر 5:54ى ئێوارە.

 

سیباستیان سمیس پەیامنێرى فرانس پرێس لە کۆشکى سپى ڕایگەیاند، "فڕۆکەکە کە ترەمپیشى تێدا بووە، خەریک بوو خۆى بە فڕۆکەیەکى بچوکى بێفڕۆکەواندا بکێشێت".

 

ئەو لەسەر هەژمارەکەى لە تویتەر باسى لەوەکردووە، ئێستا فڕۆکەکەى ترەمپ لەفڕۆکەخانەى ئەندروز دەنیشێتەوە، لەکاتێکدا ئامادەبوو بۆ نیشتنەوەى، بە ئاستێکى زۆر نزیک لە فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان نزیکبوویەوە.

 

بەپێی پێگەى بلومبێرگ، هەرچەندە کێشى زۆربەى فڕۆکە مەدەنییە بێفڕۆکەوانەکان کەمە و ناتوانێت فرۆکەیەکى گەورە تێکبشکێنێت، بەڵام توێژینەوە حکومییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەکرێت رووداوى لەو شێوەیە زیانى گەورەى لێبکەوێتەوە، وەکو شکانى جامى پێشەوەى فڕۆکەکە و لەکارکەوتنى بزوێنەر.

 

ئیدارەى فڕۆکەوانى مەدەنى ساڵانە هەزاران راپۆرتى پێدەگات لەبارەى فڕینى فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە کە لە نزیک فڕۆکەکانى دیکە یان لە شوێنە قەدەغەکراوەکان دەفڕن.