گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری لەبارەى شەڕ و پێکدادانی ئەمشەوی پەکەکە و تورکیا لە ناوچەى سیدەکان

2020.08.17 - 22:49
زانیاری لەبارەى شەڕ و پێکدادانی ئەمشەوی پەکەکە و تورکیا لە ناوچەى سیدەکان

ناس کورد - ئاکۆ حەمەد رابی

ئەمشەو دووشەممە لە سنوری ناحیەی سیدەکانی سەر بە قەزای سۆران شەڕێکی سەخت لە نێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و سەربازانی سوپای تورکیا دەستیپێکردووە، موختارێکی ناوچەکەش زانیاری لەبارەی شەڕەکە ئاشکرا دەکات.

 

جەلال عوزێر، موختاری گوندی خەلیفان کە گوندێکی سنورییە بەناس کوردی راگەیاند: " لەدوای کاتژمێر 10:00ی ئەمشەو لە چیادێلی ناوچەی سیدەکان شەڕێکی قورس و سەخت لەنێوان پەکەکە و تورکیا دەستیپێکردوە و تائێستاش شەڕەکە بەردەوامه".

 

باسی لەوەشکرد کە چەکی دۆشکا و بیکەیسی لە شەڕەکەدا بەکاردێت و دوو فڕۆکەش بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.


لەبارەی زیانی شەڕەکەش‌ بۆ خەڵکی سڤیل وتی: " زانیاریمان لەبارەی ئەنجامەکانی شەڕەکەوە نییە و نازانین چی ڕوودەدات، بەڵام بە گشتی شەڕەکە زیانی بۆ خەڵک نابێت چونکە کەمێک دوورن لە ئاوەدانیەوە".