گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دارایی هەرێم هۆکاری لێبڕینی 21%ی موچەى ئاشکرا کرد

2020.08.17 - 21:26
دارایی هەرێم هۆکاری لێبڕینی 21%ی موچەى ئاشکرا کرد

ناس کورد-

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، 730 ملیار دیناری لە بەردەستدا بووە، بەڵام بۆ دابەشکردنی موچەى تەواوی فەرمانبەران پێویستی بە 890 ملیار بووە، بۆیە موچە بە لێبڕینی 21% دابەش دەکەن.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 17ی ئابی 2020، لە ڕوونکردنەوەکەدا وەزارەتی داریی هەرێم سەرچاوەکانی دابینکردنی پارەى موچەى ئاشکرا کردووە کە بەم شێوەیەی خوارەوە کە لە وێنەکەدا دیارە.  

me_ga.php?id=746

دەشڵێت، تەمویلەکەى بەغدا 320 ملیار دینارە و دەبوو 453 ملیار بێت، بەغدا 133 ملیاری بڕیوە.

 

هەروەها "تەمویلی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان 270 ملیار دینار بووە ئەم مانگە، کە پێشتر 354 ملیار دینار بووە، واتە بڕی 84 ملیاری کەم کردووە.