گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆتایی ئەمساڵ ’’عێراق لە لیستی ڕەشی سپیکردنەوەی پارە’’ لە جیهاندا لادەبرێت

2020.08.17 - 18:11
کۆتایی ئەمساڵ ’’عێراق لە لیستی ڕەشی سپیکردنەوەی پارە’’ لە جیهاندا لادەبرێت

ناس کورد-

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، بەغدا هەموو مەرجەکانی کۆمەڵەی کار و دارایی نێودەوڵەتی جێبەجێکردووە و پێشبینییەکان لەبارەی لابردنی لە لیستی ڕەشی ئەو وڵاتانەی کە تۆمەتبارن بە سپیکردنەوەی پارە ئەرێنین، ئاماژە بەوەشکراوە، پێدەچێت پێش کۆتایی ئەمساڵ ناوی عێراق لەو لیستە ڕەشبکرێتەوە .  

 

محەمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بة  ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقییەی ڕاگەیاند، "عێراق هەموو ئەو مەرج و پێوەرانەی کە لەلایەن کۆمەڵەی کار و دارایی نێودەوڵەتی (FATF) دانراوە سەبارەت بە پاک و بێگەردی پرۆسەکانی ئاڵوگۆڕی پارە و میکانزمە بانکییەکان جێبەجێکردووە".

 

وتیشی، "پێشبینییەکان زۆر دڵخۆشکەرن، ئەگەری هەیە عێراق پێش کۆتایی ئەمساڵ لە لیستی ڕەشی مەترسیدارترین ئەو وڵاتانەی کە تۆمەتبارن بە سپیکردنەوەی پارە لاببرێت".

 

سەحاف ئاماژە بەوەشکرد: "فواد حسێن کاری جدی کردووە بۆ دەرکردنی عێراق لەو لیستە و پەیوەندی بەردەوامی هەبووە لەگەڵ هاوتا ئەوروپییەکانی و هەموو تواناکانی لە پێناو ئەو پرسە خستبووەگەڕ، بۆیە هەوڵەکان ڕەنگدانەوە ئەرێنی هەبوو".

 

مانگی ڕابردوو عێراق لایەن کۆمسیۆنی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا وەک وڵاتێکی مەترسیدار لەبارەی تێوەگلان لە پڕۆسەکانی سپیکردنەوەی پارە و تەمویل کردنی تیرۆريزم دیارکراو خرایە لیستی ڕەشی ئەو وڵاتانەی کە تۆمەتبارن بەو پرسە، ئەوەش بوو بەهۆی نێگەرانی حکومەتی عێراق و کاردانەوەی تووندی لێکەوتەوە.