گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توشبووان 180 هەزاری تێپەڕاند

ئامارى توشبوون بە کۆرۆنا لەعێراق ڕووى لە دابەزین کرد

2020.08.17 - 17:31
App store icon Play store icon Play store icon
ئامارى توشبوون بە کۆرۆنا لەعێراق ڕووى لە دابەزین کرد

ناس کورد-

ئامارى رۆژانەى تۆمارکردنى توشبووى کۆرۆنا لە عێراق دابەزینى بەخۆوە بینى، دواى چەند رۆژێکى بەردەوام لە هەڵکشانى ئامارەکە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا سێ هەزار و 202 توشبوون و 94 حاڵەتی مردنی نوێ تۆمار کراون لە سەرانسەری وڵات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی ئەمڕۆی وەزارەتى تەندروستى عێراق (دووشەممە، 17ی ئابی 2020)، لە 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 21 هەزار و 403 پشکنین کراوە و سێ هەزار و 202 توشبووى نوێ تۆمارکراوە.

 

هەربەپێی بەیاننامەکە، سێ هەزار و 571 حاڵەتى چاکبوونەوە تۆمارکراوە، لەگەڵ 94 حاڵەتى مردن.

 

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى عێراق، کۆى گشتى توشبووان گەیشتووەتە 180 هەزار و 133 توشبوو، کە 128 هەزار و 945 کەسیان چاکبوونەتەوە واتە 71.6 %ى توشبووان، هەروەها پێنج هەزار و 954 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.